گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هۆشدارییەک لە سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق لەبارەى گلدانەوەى ئاو لەلایەن ئێرانەوە 

2021.07.11 - 18:16
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق لەبارەى گلدانەوەى ئاو لەلایەن ئێرانەوە 

ناس کورد- 

وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق ڕایگەیاند، ئاستى هاتنى ئاو لەئێرانەوە گەیشتووەتە سفر و لەپارێزگاى دیالەش بۆ کێشەى کەم ئاوى چەند ڕێوشوێنێک گیراونەتە بەر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەشید حەمدانى (11ى تەموزى 2021) ڕایگەیاند، ئەو ئاوەى لەئێرانەوە دەهات گەیشتووەتە سفر و پەنابردنى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بۆ دابەش کردن زیان بەپشکى عێراق لەئاودا دەهێنێت، ئەوەش بەپێى پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، چەند ڕێوشوێنێکیش بۆ کەمکردنەوەى زیانەکانى کەمبوونەوەى ئاو لەدیالە دەگیرێتە بەر و خەزێنەى ئاویش بۆ وەرزەکانى هاوین و زستان و ئاوى خواردنەوە لەئێستادا باشە.

 

حەمدانى باسى لەوەش کردووە، قسەیان لەگەڵ ئێران و تورکیادا کردووە بۆ ڕێککەوتن لەسەر پڕۆتۆکۆڵى دابەشکردنى ئاو بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان لەو بارەیەوە پێ نەگەیشتووە.

 

وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکان دەشڵێت، ناتوانرێت دۆخەکە بەبێ ڕێککەوتن بهێڵدرێتەوە بەتایبەت لەسەر ئەو ئاوەى کە لەوڵاتانى داروسێوە دەڕژێنە عێراقەوە.

 

حەمدانى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لەگلدانەوەى ئاو بۆ ڕووبارەکانى سیروان و کارون و کەرخ ئەوا قەیرانەکە لەپارێزگاى دیالە سەختتر دەبێت.