گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆلار لەکاتى داخستندا نرخێکى بەرزترى تۆمارکرد

2021.07.11 - 17:34
App store icon Play store icon Play store icon
دۆلار لەکاتى داخستندا نرخێکى بەرزترى تۆمارکرد

ناس کورد-



نرخى دۆلار بەرانبەر دینارى عێراقى لەکاتى داخستنى بازاڕدا لەهەرێمى کوردستان بەرزبوونەوەى زیاترى تۆمارکرد و بەردەوامى بەو هەڵکشانەدا کەئەمڕۆ بەخۆوەى بینى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدوادچوونى "ناس کورد" بۆ نرخى دراوەکان، 100 دۆلار ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستندا لە 148 هەزار و 300 دیناردا جێگیربووە.

 

نرخى دۆلار بەیانى ئەمڕۆ لەکاتى کردنەوەى بازاڕدا بە 147 هەزار و 900 دینار مامەڵەى پێوەکرا، پاش نیوەڕۆش گەیشتە 148 هەزار و 200 دینار.

 

نرخى دۆلار بەرانبەر دینار لەرۆژانى رابردوودا و بەهۆى زۆرى خستنەبازاڕى لەلایەن بانکى ناوەندییەوە بۆ خوار 148 هەزار دینار دابەزى، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەى رووى لە هەڵکشان کردەوە.