ناس کورد-
حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرخانکردنى زیاتر لە یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینارى بۆ چەند پرۆژەیەک لە سلێمانی تەرخان کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە ئەنجومەنى وەزیران کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، بڕی (١,٦١٧,٦٤٠,٠٠٠) یەک ملیار و شەش سەد و حەڤدە ملیۆن و شەش سەد و چل هەزار دینار، تەرخان کرا بۆ چەند پرۆژەیەک لە شاری سلێمانی.
ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆژەکان بریتین لە پرۆژەی نەخۆشخانەی ٢٠٠ قەرەوێڵەیی منداڵان و منداڵبوون کە لەو بڕە بودجەیە یەک ملیار و ٣٨٤ ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و پرۆژەی نەخۆشخانەی ٢٠٠ قەرەوێڵەیی ڕۆماتیزم و چارەسەری سروشتی، کە بڕی ٢٣٣ ملیۆن و ٦٤٠ هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە.