کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-شههرام عهزیز سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند "لهگهڵ ئهوهی رێژەی کۆچکردنی هاووڵاتیانی کورد بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو دابەزیوەن بهڵام له یهك ساڵدا دهیان ههزار هاووڵاتی كورد له وڵاتان داوای مافی پهنابهرێتییان كردووه". . لهمیانهی یادكردنهوهی رۆژی جیهانی پهنابهران، ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ناس کورد ڕایگەیاند:"بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو دەتوانم بڵێم کۆچکردن لە هەرێم بۆ دەرەوە 80٪ دابەزیوە، ئەوەش بەهۆی کۆتایی هاتنی شەڕی داعش و گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە و باشبوونی دۆخی داراییش، کە لە ڕابردوودا هۆکاری سەرەکی کۆچکردنی هاوڵاتیان بوون بۆ دەرەوە". . سەرۆکی دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، نزیکەی 20 هەزار هاوڵاتی کورد لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەریان پێشکەشکردووە. . ئاری جەلال روونیكردهوه، لە ساڵی 2016 دا زۆرترین هاووڵاتی لە عێراق ڕوویان لە دەرەوەی وڵات کردووە کە لە 160 هەزار هاوڵاتی زیاتر بوون و زیاتر لە 160 کەسیش لەو ساڵەدا لە ڕێگەی کۆچدا گیانیان لەدەستداوه. . دەربارەی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە هەرێمدان، ئاری جەلال روونیكردهوه، لە ئێستادا زیاتر لە 250 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆکن، بەڵام ڕەوشیان بەپێی پێویست نییە و مافە سەرەتاییەکانیشیان بۆ دابین نەکراوە. . 20ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانی پەنابەران دیاریکراوە و ئەمڕۆ کە هاوکات بوو لەگەڵ ئەو بەروارە لە نزیکەی 100 وڵاتدا ئەو یادە کرایەوە. .