گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێبڕینی موچە

فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەى لێبڕینی موچە: ئیتر هیچ بیانوویەک نەما

2021.07.11 - 16:00
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەى لێبڕینی موچە: ئیتر هیچ بیانوویەک نەما

ناس کورد-

گوڵستان سەعید، سەرۆکى فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوە 202 ملیارەکەى بەغدا گەیشتە هەرێم، بۆیە "ئیتر هیچ بیانوویەک بۆ بەردەوامی لێبڕینی موچە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ناماوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گوڵستان سەعید لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی ‌200 ملیار دینارەکە گەیشتە هەرێم، ئیتر هیچ بیانوویەک بۆ بەردەوامی لێبڕینی موچە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نەماوە. بۆیە بە پێویستی دەزانم بە حکومەت بڵێم بەسە کۆتایی بە لێبڕینی موچە بھێنە."

 

دەشڵێت، "بە پێی یاسای بودجەی عێراقیش، نابێت حکومەتی هەرێم چیتر موچە بە لێبڕینەوە دابەش بکات."

 

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە بەغدا 200 ملیار دینارەکەى خستووەتەسەر هەژماری وەزارەتەکە.   

  

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (11ی تەموزی 2021) دەڵێت، "ئەمرۆ یەکشەمە كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، یەکەمین بڕە پاره‌ لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق کە بڕی 200 ملیار دینارە خرایه‌ سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر."  

me_ga.php?id=4234