گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆسرەت ڕەسوڵ خۆی یەكلایی كردەوە

چوارەم ڕۆژی كێشەی هاوسەرۆكان: شەڕكردن بە میدیا و سۆشیال میدیا

2021.07.11 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
چوارەم ڕۆژی كێشەی هاوسەرۆكان: شەڕكردن بە میدیا و سۆشیال میدیا

ناس کورد-

هاوكات لەگەڵ بێدەنگی هاوسەرۆكانی یەکێتیدا لەسەر ئاستی فەرمی و ئاشكرا، ناوەندەكانی دەوروبەری هاوسەرۆكانی یەكێتی لە چوارەم ڕۆژی كێشمەكێشەكانی هەردوولادا میدیا و سۆشیال میدیایان كردە ئامراز بۆ گەیاندنی پەیام و سەرەنجامەكانی ئەو ناكۆكیانەی لە ئێوارەی 8 تەموزەوە لەنێوان هەردوولایاندا ئاشكرا بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی سەرچاوەكانی نزیك لە بافڵ تاڵەبانی كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردوون (11ی تەموزی 2021)، دەستبەكاربوونی ئەژی ئەمین بۆ بەڕێوەبردنی دەزگای زانیاری لەجێگەی محەمەدی برای ئاڵا تاڵەبانی و وەهاب هەڵەبجەیی بۆ دەزگای دژە تیرۆر لە جێگەی پۆڵادی شێخ جەنگی كۆتاییهات و ئەم پەڕەیە لەم قۆناغەدا پێچرایەوە، بەدوای ئەوەشدا ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان كەوتوونەتە جەردە حسابی لایەنگران و پشتیوانانی هەردوولا لە ئاستە باڵاكانی حیزب لەكاتێكدا جگە لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنورییەكان و ئاسایش و پۆلیس، چاوەكان و دزەپێكردنەكان لەسەر دەنگۆی گۆڕانكاریكردنن لە مەڵبەندەكانی كەركوك و سلێمانی و شارەزوور لە بەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی.


سۆشیال میدیای سەر بە ئۆفیسی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی جەخت لەوە دەكەنەوە كە نێچیرڤان بارزانی پەیامی ناردووە بۆ لاهور شێخ جەنگی گە گۆڕانكارییە ئەمنییەكانی ڕاگرتووە تا كاتێكیتر، بەڵام بەپێچەوانەی ئەمەوە میدیای نیچیرڤان بارزانی (ڕووداو) ناوبەناو لەزاری سەرچاوەكانی یەكێتی جەخت لە جێگیربوونی گۆڕانگارییەكانی بافڵ تاڵەبانی دەكەنەوە كە بەوتەی سەرچاوەكانی سەرۆكایەتی هەرێم لە رێگەی قوباد تاڵەبانی سەرۆكی تیمی یەكێتییەوە لە حكومەت كراوە. كەناڵەكەی نێچیرڤان ڕووماڵەكەی بۆ كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی بە ئاراستەی زەقكردنەوەی چاكسازی و بنەبڕكردنی قاچاخچێتی و جێگیربوونی گۆڕانكارییەكانە، بەڵام میدیا و سۆشیال میدیای لاهور شێخ جەنگی پێشتر بە هەوڵی پارتی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی یەكێتی و سلێمانی وێنایان كردبوو.

 

زیاتر بخوێنەوە: كێشمەكێشی هاوسەرۆكانی یەكێتی پێی نایە قۆناغێكی نوێوە

me_ga.php?id=4235
لەسەر ئاستە حزبییەكەش، كوڕانی کۆسرەت ڕەسوڵ كە ئێستا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەكات، ئەوەیان دزەپێكرد كە كۆسرەت ڕەسوڵ "نزیکە لە بۆچوونی زۆرینەی ئەنجوومەنەکە کە پشتیوانیی لەو گۆڕانکارییانە دەکەن، ماوەیەکە بافڵ تاڵەبانی لەنێو خۆی یەکێتی دەستیپێکردووە". ئەم دزەپێكردنەی هەڵوێستی كۆسرەت ڕەسوڵ هاوكاتە لەگەڵ بێدەنگی ئەنجومەنەكە بەفەرمی و بەئاشكرا و لەماوەی چوار ڕۆژدا هیچ جموجوڵێكی نەكردووە بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی یەكێتی، لەكاتێكدا وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەحمود محەمەد لە هەولێرەوە دەڵێت "دڵەڕاوكێ‌ و نیگەرانی هاوڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەڤەرەكەی بەدوای خۆیدا هێناوە".

 

زیاتر بخوێنەوە: پەیامێك لە ئاڵا تاڵەبانییەوە سەبارەت بە بارودۆخی یەكێتی

me_ga.php?id=4239

ناس كورد زانیویەتی هەوڵەكانی كۆكردنەوەی هاوسەرۆكانی یەكێتی لە كۆبوونەوەیەكدا لە ئێستادا ئاكامی نەبووە، بەم پێیەش ناكۆكییەكان هەر بەكراوەیی دەمێننەوە و مشتومڕ لەبارەی لایەنە نەرێنییەكانی سیستمی هاوسەرۆكی گەرمتر دەبێت كە زیاتر ئەزموونی پارتی كرێكارانی كوردستانە بۆ قۆناغی پاش ئۆجەلان و یەكێتی نیشتمانی لەكۆنگرەی چوارەمدا ( كۆتایی 2019)، بۆ بەڕێوەبردنی پەیكەری حزبەكە پەسەندی كرد، لە ڕووی تیۆرییشەوە هەر گۆڕانكارییەكی ئەو سیستمە ڕێوشوێنی حزبییانەی دەوێت كە پێش ئەم گۆڕانكارییانەی دوایی لاهوری شێخ جەنگی باڵادەست بوو تێیدا بەو پێیەی هەمیشە دەوترا لە 128 ئەندامی سەركردایەتی زیاتر لە 80 پشتیوانی لەو دەكەن و رۆژانی ئایندەش بڕیار دەدەن گۆڕانی ئەو هاوكێشەیەش بەكام باردا دەبێت.