گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێژەکەی ئاشکراکردووە

توندوتیژی دژی ژنان: ڕۆژنامەنوسانی ژن لە هەرێم ’’ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی دەبنەوە’’

2021.07.11 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
توندوتیژی دژی ژنان: ڕۆژنامەنوسانی ژن لە هەرێم ’’ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی دەبنەوە’’

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنوسانی ژن لە هەرێم ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی دەبنەوە  و بەگوێرەی ڕاپرسییەک %62ی ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانەی بەشداریان تێدا کردووە ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی بوونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان (یەکشەممە 11ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، هه‌راسانکردنى خانمان له‌سه‌ر کاره‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى، له‌نێو میدیادا به‌شێوه‌یه‌کى تایبه‌تى یه‌کێکه‌ له‌و بابه‌تانه‌ى که‌ ئێستا له‌ جیهاندا په‌ره‌یسه‌ندووه‌ و جێگه‌ى قسه‌ و باسه‌."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌ هه‌رێمى کوردستان و عیراقیشدا ئه‌م بابه‌ته‌ به‌شێوه‌یه‌کى فراوان له‌ په‌ره‌سه‌نددایه."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، به‌پێى نوێترین ڕاپرسى که‌ له‌ چوارچێوه‌ى  پرۆژەی "دەنگەکانمان" بە هاوکاریی ڕێکخراوی پاو (PAO) ئەنجامادراوه‌ و 323 خانمى چالاکوان و رۆژنامه‌نوسى هه‌رێمى کوردستان به‌شدارییان تێدا کردووه‌، 62%ى ئه‌و خانمانه‌ ڕۆژانه‌ کۆمێنتی سێکسى و هەراسانکارییان بۆ ده‌نوسرێت.