گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی هەڵوێستی خۆی لەبارەى کێشەکانی هاوسەرۆکانی یەکێتی ئاشکرا کرد

2021.07.11 - 12:55
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی هەڵوێستی خۆی لەبارەى کێشەکانی هاوسەرۆکانی یەکێتی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەى دۆخی چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو پرسە "پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە هەیە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی لە ڕاگەیەنراوێکدا (11ی تەموزی 2021) دەڵێت، سەبارەت بە ڕوداوەكانی ئەم چەند ڕۆژەی دەڤەری سلێمانی كە بووە هۆی دروستبوونی گرژی و بارودۆخێكی ناھەموار و، دڵەڕاوكێ‌ و نیگەرانی هاوڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەڤەرەكەی بەگشتی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنین كە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە هەیە."

 

دەشڵێت، "هیوادارین چارەسەرییەكەی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی بێت، بەشێوەیەک کە نیگەرانی و دڵەڕاوكێی جەماوەرە خۆشەویستەکەی بڕەوێنێتەوە."