گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەوێنە؛ لەسەر داواکردنی میراتی ژنێک لەلایەن دوو برایەوە ئەشکەنجە دەدرێت

2021.07.11 - 11:04
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لەسەر داواکردنی میراتی ژنێک لەلایەن دوو برایەوە ئەشکەنجە دەدرێت

ناس کورد-

لە شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی گەنج دوای ئەوەی داوای بەشە میراتەکەی کردووە لەلایەن براکانیەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و ئەشکەنجە دراوە، ڕێکخراوێکی مرۆییش دەڵێت، ئەو ژنە لە تەمەنی 11 ساڵیدا ژن بەژنی پێکراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکەی ئالودەی مادە هۆشبەرەکان بووە، لێی جیابووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (یەکشەممە 11ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، ژنێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “حەلیمە خوش ڕەفتار”ی تەمەن 30 ساڵ لەلایەن دوو برای خۆیەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە و بە سەختی بریندار بووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حەلیمە خوش ڕەفتار دوای ئەوەی کە چووەتە دادگا  تاوەکو بەشە میراتی خۆی دیاری بکات لەلایەن براکانیەوە کە هەموو مافێکیشان زەوت کردووە، کەوتووەتە بەر لێدان و کوتان."

 

ئەو ڕێکخراوە مرۆییە دەڵێت، "حەلیمە کاتێک تەمەنی تەنها 11 ساڵ بووە ژن بە ژنی پێکراوە و لەئێستادا کە دایکی دوو منداڵیشە بەهۆی ئالودەبوونی هاوسەرەکەی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لێی جیابووەتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی، بەڵام کە براکانی ڕێگەیان پێ نەداوە لەوێ بمێنێتەوە و ئەویش ناچار بووە کە پارێزەرێک بگرێت و بەشە میراتەکەی خۆی وەربگرێتەوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " خۆش ڕەفتار پێشتریش چەندین جار لەلایەن براکانیەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان ودەست و قاچی شکاوە."

 

ئەشکەنجەی ژنێکی لاو بە دەستی دوو براکەی لە پیرانشار

 

هەنگاو دەڵێت، " بەهۆی ئەوەی کە هیچ یاسایەکی پشتگیری ژنان لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە نیە ژنان بەردەوام لەلایەن هاوسەر یان پیاوەکانی بنەماڵەکەیانەوە دەکەونە بەر ئازار و ئەشکەنجە."