گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەوێنە؛ ژمارەی قوربانیانی ڕووداوە هاتوچۆکەی بانی مەقان ئاشکرا کرا

2021.07.11 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت لە لەڕیگای کەرکوک – سلێمانی ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە و هاتوچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، لە ڕووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە  و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ (یەکشەممە 11ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رووداوێکی پیکدادان لەنزیک مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ لەسەر رێگای ( چەمچەماڵ - کرکوک) لەنیوان دوو ئۆتۆمبیلدا لەجۆرەکانی نیسان دەبڵ بار و سیریون تایبەتدا ڕوویدا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەئەنجامی ئەو ڕووداوەکەدا شۆفێری نیسانەکە گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون."

May be an image of 1 person, car, outdoors and text that says 'FUEL'

May be an image of road

May be an image of standing and road

May be an image of car and road

May be an image of car and outdoors

 

ڕۆژانە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان چەندین ڕووداوی هاتوچۆ ڕوودەدەن و تەنها لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.