گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باوکیشی هونەرمەندە

بەوێنە؛ کچە هونەرمەندێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2021.07.10 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ کچە هونەرمەندێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ناس کورد-

کچە شانۆکارێکی کورد لەشاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (شەممە 10ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، " ژنێکی کوردی شانۆکار بە ناوی “مەهنام پیروزادگان” کچی ڕەشیدی ئەکتەری سەرکەوتووی شانۆی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تائێستاش هۆکاری خۆکوژی ئەو کچە هونەرمەندە نەزانراوە."

 

بەگوێرەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هەژاری و دەسنەڕۆیی و نەبوونی هەلی کار، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەنجان لە ژێر گوشاری قورسی ئابوری، بەشودانی زۆرەملێ و نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی حاڵەتەکانی خۆکوژییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

PicsArt_07-10-12.15.45-scaled.jpg?resize=800%2C445&ssl=1