گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەی چییە؟

بۆ کچان حەزیان لە هاوسەرى لە خۆیان بەتەمەنترە؟

2021.07.10 - 23:13
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ کچان حەزیان لە هاوسەرى لە خۆیان بەتەمەنترە؟

ناس کورد-

شارەزایەکى پەیوەندییە خێزانییەکان دەڵێت، هۆکارى ئەوەى کچان حەزیان لە هاوسەرى بە تەمەنترە ئەوەیە کە پیاوانى بە تەمەنتر دەتوانن بەرپرسیارێتى بگرنە ئەستۆیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باسم وەحید شارەزاى پەیوەندییە خێزانییەکان (10ى تەموزى 2021) لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەداوە، هۆکارى ئەوەى کچانى گەنج دەیانەوێت هاوسەرگیرى لەگەڵ پیاوانى بە تەمەنتردا بکەن ئەوەیە، گەنجان شارەزاییەکى ئەوتۆیان نییە، بەڵام ئەوانەى تەمەنیان زیاترە  دەتوانن بەرپرسیارێکى هەڵبگرن.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، بەڵام ئەبێت ئەوەش لەبەرچاو بگرین کە بنەماکە وەهمییە و ڕاست و هەڵە پەیوەستە بە کەسەکان خۆیانەوە، ئەوەى بۆ هەندێک گونجاوە بۆ هەندێکى تر گونجاو نییە.

 

ئەو شارەزا خێزانییە ڕونیشیکردووەتەوە، ئامادەیى کەسەکان ژمارەیەک زۆر پێودانگى هەیە، لەوانەیە کەسێک لە ڕووى هەست و سۆزەوە ئامادە نەبێت یاخود کێشەى ترى هەبێت یان لە ڕووى کۆمەڵایەتییەوە ئامادە نەبێت، ئەوەش کێشەى زۆرى بۆ دروست دەکات.