گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا و ناردنی بودجە ئاشکرا کرا

2021.07.10 - 21:17
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی جێبەجێکردنی  ڕێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا و ناردنی بودجە ئاشکرا کرا

ناس کورد-

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئابوری ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا دەرئەنجامی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەردەکەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە پەیامێکدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم (شەممە 10ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "دوو ساڵی سەخت و دژوار ،کابینەی (نۆ) دەستپێکێکی پڕ لە ھیواو ئاڵەنگارییەکی گەورە بەرامبەر دابەزینی نرخی نەوت، سەرھەڵدانی ڤایرۆسێکی کوشندە و دەگمەنی وەک کۆرۆنا و ململانێی سیاسی و ناوخۆیی و ناوچەیی و ھەڕەشەی بەردەوام سەربازی و تیرۆریستی، دانوستانی درێژخایەنی بەغداد و ھەولێر بوو."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام لە دوو ساڵدا دەرئەنجامی بەرچاو لە ئاست چاوەڕوانیدا هەبوو، لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیدا کە رایگەیاندبوو لە کارنامەکەیدا و رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و لەسەرەتای ئەم ھەفتەیە دەرئەنجامی ئەو رێکەوتنە دەردەکەوێت."

 

ڕێباز حەملان لەم چەند خاڵەدا باسی کارەکانی حکومەتی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کردووە:

 

١-رێککەوتن لەگەڵ بەغداد و رێککەوتن و لەسەرەتای ئەم ھەفتەیە دەرئەنجامی ئەو رێکەوتنە دەردەکەوێت.

 

٢- چاکسازی و ریفۆرم لە داھاتی نەوت و داھاتی ناوخۆو خەرجی و ھەمووی بۆ گەل و پەرلەمان خرایە روو.

 

٣- ئاوەدانی و بەردەوامبوون لە پرۆژەی خزمەتگوزاری و شەقام و پرد و نەخۆشخانە و کارگە و وەبەرھێنان و رەخساندنی ھەلی کار لە کەرتی تایبەت.

 

٤-گرنگیدان بە کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری و دروستكردنى سايلۆو وەبەرھێنان لە بواری کشتوکاڵ و پرۆژەی نوێی گەشتیاری.

 

٥-حکومەتی خەڵک و کوردستان بێ جیاوازی ناوچە و رەنگ و دین و زمان.

 

٦-بەردەوامبوون، کۆڵنەدان تا دووساڵی تر تەواوی کارنامەکە جێ بە جێدەکرێت.

 

جەختیشیکردووەتەوە، " کاپتنی ئەم کاروانە خاوەن بڕیار و بە ئیرادە و نیشتمانپەروەر و ماندوونەناسە.تیمەکەشی بە پشتیوانی جێگری سەرۆک وەزیران پشوو درێژ و خۆراگرو ئامادەی ھەموو بەرپرسیارێتییەکن."