گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’توشبوون بە هەوکردنی دڵ بەهۆی ڤاکسینەوە’’.. تەندروستیی جیهانی زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات

2021.07.10 - 19:23
App store icon Play store icon Play store icon
’’توشبوون بە هەوکردنی دڵ بەهۆی ڤاکسینەوە’’.. تەندروستیی جیهانی زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات

 

ناس کورد-

شارەزایانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشبینی دەکەن پەیوەندییەک لەنێوان ڤاکسینەکانی کۆرۆنا و توشبوون بەهەوکردنی جومگەی دڵ هەبێت، ئاماژە بەوەش دەکەن، سەرباری ئەو ئەگەرانە، بەڵام سودی ڤاکسینەکان زۆر زیاترە لەوەی دەست بەرداری بێت و مرۆڤ لە لێکەوتەکانی ئەو پەتایە و مردن بەهۆیەوە دەپارێزێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ڕێکخراوە جیهانییەکە ( شەممە 10ی تەموزی 2021) بڵاویکردەوە، شارەزایانی لیژنەی ڕاوێژکاریی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دروستی ڤاکسینەکانی سەر بەڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، "ژمارەیەک حاڵەتی توشبوون بەهەوکردنی دڵ لە ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی تر تۆمارکراوە، بە تایبەتی دوای وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکان".

 

باس لەوەکراوە، "بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی کە توشی حاڵەتی هەوکردنی بەرگی دەرەوەی دڵ بونەتەوە گەنج بوون، زۆربەیان پاش وەرگرتنی ژەمی دووەمی هەردوو ڤاکسینی جۆری  فایزەر و مۆدرێنا ڕووبەڕووی ئەو حاڵەتە بوونەتەوە" .

 

شارەزایانی ڕێکخراوەکە ئەوەشیان خستووتەڕوو،" ئەگەری هەیە ئەو ڤاکسینانەی کە کاردەکەن لەسەر (ترشی ناوەکی) زیاتر ئەو حاڵەتە دروست بکەن، بەڵام سەرباری ئەوەش، ئەوە نابێتە هۆکاری کەمکردنەوەی بەهای و گرنگی ڤاکسینەکان، ڤاکسینەکان سودیان زۆر زیاترە لەمەترسی توشبوون بەحاڵەتی هەوکردنی دڵ".

 

بەبڕوای شارەزایانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، " بەشێوەیەکی گشتی توشبوون بە هەوکردنی دڵ لە دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکان، نیشانەکانی زۆر ئاسان دەبن و ئەوانەشی توشی ئەو حاڵەتە دەبن دوای وەرگرتنی چارەسەر هیچ کێشەیەکی تەندروستییان نامێنێت، بەڵام دەبێت لەمەودایەکی درێژخایەندا توێژینەوەی زیاتری لەسەر بکرێت".

 

لە23ی حوزەيرانی 2021، یەکەم حاڵەتی توشبوون بەهەوکردنی دڵ لەدوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تۆمارکرا و دواتریش ژمارەیەک حاڵەتی دیکە لەئیسرائیل تۆمارکرا.