گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى: میلیشیاکان هاوکارن بۆ خۆڕێکخستنەوەی داعش

2021.07.10 - 18:54
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى: میلیشیاکان هاوکارن بۆ خۆڕێکخستنەوەی داعش

ناس کورد-

هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى دژى داعش هۆشدارى دەدات لەوەى، بەهۆى میلیشیاکانى نزیک لە ئێرانەوە، ڕێکخراوى داعش لە پارێزگاى دیالە و ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى سوریاوە، ڕیزەکانى ڕێکخستووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆلۆنێل دەیڤ ولیامز، فەرماندەى ناوەندى هەماهەنگى هاوبەش لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بە ڕۆژنامەنوسانى وتووە، ڕێکخراوى داعش لە پارێزگاى دیالە دەستى کردووە بە ڕێکخستنەوەى ڕیزەکانى، ئەوەش بەهۆى ئەوەى میلیشیا لە یاسا دەرچووەکان فشاریان خستووەتەسەر دانیشتووانى سونەى ناوچەکە و ناچاریان دەکەن پەیوەندى بە ڕیزەکانى داعشەوە بکەن.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، هێرشى ئەو میلیشیایانە دژى هێزەکانى ئەمریکا بەردەوامە و ئەوەش بووەتە هۆى سەرقاڵکردنى ئەو هێزانە کە ئەرکى سەرەکییان لە عێراق شەڕى دژى داعشە، ئەوەش سەرەڕاى گێچەڵى تاییفى کە ڕووبەڕووى گەنجانى سونە دەبێتەوە کە ناچاریان دەکات پەنا بۆ پەیوەندى کردن بە ڕێکخراوى داعشەوە ببەن.

 

ئەو کۆلۆنێڵە پێشى وایە، ئەو میلیشیایانە هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکەن و تەنها بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن، هەروەها هەوڵەکانیان بۆ دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لە ڕێگەى هێرش و هەڕەشەوە هیچ سوێکى نییە