گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

خشتەیەکی نوێی موچە ڕاگەیەنرا

2021.07.10 - 17:17
App store icon Play store icon Play store icon
خشتەیەکی نوێی موچە ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی موچەی بۆ گەنجینەکان ناردووە و بەگوێرەی خشتەكە ئەم هەفتەیە كۆتایی بەدابەشكردنی موچەی مانگی حوزەیران دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم (شەممە 10ی تەموزی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "وەزارەتی دارایی فەرمانی بە گەنجینەکان کردووە، سبەینێ یەکشەممە 11ی تەموز، موچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەش بککرێت."

 

وتیشی، "هەروەها رۆژی دووشەممە 12ی تەموز موچەی وەزارەتەکانی رۆشنبیری و لاوان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، خانەنشینیی پێشمەرگە دابەشدەکرێت."

 

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بۆ گەنجینەکان نێردراوە، رۆژی سێشەممە 13ی تەموز موچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.