ناس کورد-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی 14ی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان پشووى فهرمی دهبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. جووتیار عادل، وتەبێژی فهرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، "بەگوێرەی ڕۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 14ی تەموز بە بۆنەی ڕۆژی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی كۆماری عێراق، لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی".
وتیشی، " "ئەمساڵ ڕۆژی 14ی تەموز دەكەوێتە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە و بەو بۆنەیەوە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، پشووی فەرمی دەبێت".