گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کازمی: 80 ملیار دۆلار بۆ کارەبا خەرج کراوە بەبێ ئەوەى چارەسەر بکرێت

2021.07.10 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی: 80 ملیار دۆلار بۆ کارەبا خەرج کراوە بەبێ ئەوەى چارەسەر بکرێت

ناس كورد-

بە مەبەستى بەدواداچوون بۆ کێشەکانى کەمى کارەبا کە لەم وەرزەدا خەڵکى عێراقى گیرۆدە کردووە، مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانى عێراق وەزارەتى کارەباى بەسەر کردەوە و ڕاشیگەیاند، دواى 2003 نزیکەى 80 ملیار دۆلار بۆ کارەبا تەرخانکراوە بەڵام بەهۆى گەندەڵیەوە کێشەکەى چارە نەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەى ڕاگەیاندنى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق (10ى تەموزى 2021) ڕایگەیاندووە، لەمیانەى سەردانەکەى سەرۆک وەزیراندا بۆ وەزارەتى کارەبا و کۆبونەوەى لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرمانبەرى پلە پێشکەوتووى وەزارەتەکەدا چەند پرسێکى گرنگى پەیوەندیدار تاوتوێ کراوە.

 

کازمى وتووشیەتى، "وەزارەتی نەوت و داراییمان ڕاسپاردووە كۆمەكی ڕەهای وەزارەتی كارەبا بكەن".


ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەپاش 2003، عێراق 80 ملیار دۆلاری خەرج كردووە بۆ كارەبا بەبێ ئەوەی بەشێوەیەكی بنجبڕ چارەسەری كێشەكە بكات و گەندەڵی رێگربووە.

 

سەرۆک وەزیران ئەوەشى خستووەتە ڕوو، "چارەسەری خێرا نییە بۆ كێشەی كارەبا بەڵام ئێمە لەهەوڵی خیراكردنی رێوشوێنەكان و هەنگاوەكانداین".

 

باس لەوەش کراوە، هێزێکى شاراوە هەیە کار بۆ ئەوە دەکات کە عێراق نەتوانێت پێداویستیەکانى خۆى لەوزە و گاز پڕ بکاتەوە و بەربەست بۆ هەوڵەکان بەهەموو شێوەیەک دادەنێت.

 

ئەوەی گرفتی كارەبا ئەخاتە ئەستۆی ئەم حكومەتە دەبێت پێداچوونەوە بە بیرەوەری خۆیدا بكات چونكە كارەبا لەپێشەنگی كاولكاری و گەندەڵیدا بووە لە وڵات.