گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارێکی مەترسیدار

ئاشنا عەبدوڵا: 56%ی سەرۆکى زانکۆکان پارتین و 44%ـیشیان یەکێتین

2021.07.10 - 14:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئاشنا عەبدوڵا: 56%ی سەرۆکى زانکۆکان پارتین و 44%ـیشیان یەکێتین

ناس کورد-
ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، 67%ی سەرۆکى زانکۆکانى کوردستان ماوەیان بەسەرچووە و 44%یان یەکێتین 56% یان پارتین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاشنا عەبدوڵا (10ى تەموزى 2021) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، "بەڕێوەبردنی‌ پۆستەكانی‌ سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و ڕاگرەكان بە وەكالەت، كواڵێتی‌ خوێندنیان هێناوەتە خوارەوە و بەڕوونی‌ درك بەوە دەكرێت كە دوو هێزی‌ دەسەڵات بەڕێوەبردنی‌ بەوەكالەت وەك فێڵێك لە یاسا بەكاردەهێنن و بونەتە ئاستەنگی‌ بەرەوپێشچونی‌ خوێندنی‌ باڵا".

 

پەرلەمانتارەکە ئاماژەى بەوەش کرد، هێزە دەسەڵاتدارەكان خوێندنی‌ باڵایان كردوەتە قوربانی‌ كادرە حیزبیەكانیان و حیزبیان باڵادەست كردوە لە زانكۆكاندا.

 

ئەوەشى ڕوونکردەوە، لە زانكۆكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان (67%)ی‌ سەرۆكی‌ زانكۆكان ماوەی یاساییان بەسەرچووە، لە كۆی (62) سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ (33)یان وەكالەتن، لە (207) پۆستی سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و ڕاگرەكان (134) پۆست وەكالەتن و (2) ڕاسپێدراون.


ئاشنا عەبدوڵلا ئامانجى پشتى دانانى ئەو پۆستانەى بە وەکالەت ئاشکرا کرد بەوەى؛
1- سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و ڕاگرەكان، تائەوكاتەی‌ حیزب بیەوێت لە پۆستەكانیان دەبن، بەنمونە: هەریەكێك لەم كەسانە ئەگەر بەپێی یاسا دابنرێن دەتوانن (4) ساڵ لە پۆستەكانیان بن و دوای‌ ئەو چوار ساڵە بە كێبڕكێی‌ سیڤی‌ دەتوانن تەنها چوار ساڵی‌ دیكە لە هەمان پۆست بمێننەوە، بەڵام وەكالەتەكان دەتوانن (8 ساڵ وەكالەت بن و پاشان 8 ساڵیش بە ئەصیل لە هەمان پۆست بمێننەوە.

 

2- لەكاتێكدا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و ڕاگرەكان، وەكالەتبن، سەرۆكی زانكۆ توانای گۆڕینیانی هەیە، بەڵام ئەگەر بەشێوەی (ئەصیل) دانرابن دەبێت وەزارەت لایان ببیات، ئەمەش جارێكیتر هێزی زۆرتر دەداتەوە بە سەرۆكی زانكۆ بۆ ئەوەی ئەوەی حیزب بیەوێت جێبەجێی بكات، بەو بەڵگەیەی (56%)ی سەرۆكی‌ زانكۆكان پارتین و (44%) یەكێتین، كە سەرۆكی زانكۆ پلەی وەكیل وەزیرە و ڕاگر پلەی بەڕێوبەری گشتییە و ئەم دوو هێزە ئەم پۆستانەیان قۆرخ كردوە.


3-دانانی‌ سەرۆك و یاریدەدەری سەرۆك و ڕاگرەكان كە مەرجەكانیان تێدا نیە هۆكارێكی دیكەیە، بەنمونە: بە پێی ماددەی (نۆیەم) لە یاسای ژمارە (10)ی ساڵی 2008 یاسای وەزاەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، چەند مەرجێكی داناوە، لەوانە: (بڕوانامەی دكتۆرای هەبێت، پلەی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت، خزمەتی لە دە ساڵ كەمتر نەبێت، خاوەن تواناو شیاوی كارگێڕی و شارەزایی و دەستپاكی و ئەمانەتی زانستی بێت لە كاركردندا).


4-وەكالەتەكان لە دەرماڵەی پایەیان (50%) لێدەبڕێت و لە موچەی ئاساییشیان (21%) دەبڕێت، واتە بە نزیكەیی ئەوانەی وەكالەتن (32%)ی كۆی موچەكانیان دەبڕێت، بەڵام ئەوانەی بە (ئەصیل) دانراون (50%)ی كۆی موچەیان لێدەبڕێت، بەم شێوەیەش وەكالەتەكان موچەیان لە (ئەصیل)ەكان زۆرترە، لە كاتێكدا ئەوان لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا پلە تایبەتن و وەكیل وەزیر یان بەڕێوەبەری گشتین.