گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’خۆم و دوو منداڵەکەم دەسوتێنم’’

ژنێک: سێ ساڵە پیاوەکەم لە هەولێر دەستگیرکراوە بەبێ دۆسیە و دادگاییکردن

2021.07.10 - 11:19
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک: سێ ساڵە پیاوەکەم لە هەولێر دەستگیرکراوە بەبێ دۆسیە و دادگاییکردن

ناس کورد-
ژنێک لە بەردەم پەرلەمانی کوردستانەوە ڕایگەیاند، لە ساڵی 2018ەوە هاوسەرەکەى بەبێ دادگاییکردن دەستگیرکراوە و هێشتا نازانن بۆچی و لەسەر چی دەستگیرکراوە و جەخت دەکاتەوە کە "هیچ کەسێک وەڵاممان ناداتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو ژنە کە ناوی دیانە حسێنە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ دوو منداڵەکەیدا (10ى تەموزى 2021) ڕاگەیاند، "هاوسەرەکەم ناوی هونەر ڕەشید ئاغایە و ماوەى هەشت ساڵە گیراوە، ساڵی 2018 دوای تەواوکردنی ماوەى حوکمەکەى، دواى 40 ڕۆژ ئاسایش ناردیان بە دوایدا لە ماڵەوە بردیان وتیان براگەورە ئیشى پێتە".


هاوسەرى زیندانیەکە ئەوەشى وت، لە 2018ەوە هاوسەرەکەم نە دادگایی کراوە نە دۆسیەى بۆ کراوەتەوە.

 

دیانە ئەوەشى وت، "داوا لە مەسرور بارزانى دەکەم ئەگەر هاوسەرەکەم بەناوى ئەوەوە گیراوە و ئاگاى لێیەتى بۆمان ئازاد بکات، دیارە وەک زەمانى سەدامى لێ هاتووە پیاو بێ حوکم بێ مەحکەمە دەگیرێت".

 

ئەو ژنە هۆشداریشی دا "ئەگەر ئەمجارە وەڵامى نەدرێتەوە دەچێتە بەردەم ئاسایش خۆى وهەردوو منداڵەکەى دەسوتێنێت."

هاوسەرى هونەر ئەوەشى وت، "هاوسەرەکەم بەهۆى کرۆناوە سەردانى نییە، تەنها بە تەلەفۆن قسەمان لەگەڵ دەکات، کۆتا جار کە قسەم لەگەڵ کرد وتى ئەگەر ئازادم نەکەن لەزیندان خۆم دەخنکێنم، هاوسەرەکەم هەرچى لێ بێت من لەسەر حوکمەتى حیساب دەکەم".