گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى

پچڕانی کارەبا و نەبوونی سوتەمەنی لوبنانی کردووەتە تاریکستان

2021.07.10 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
پچڕانی کارەبا و نەبوونی سوتەمەنی لوبنانی کردووەتە تاریکستان

ناس كورد-

بەهۆى کەمبوونەوەى سوتەمەنی و کەمى دراوى بیانیەوە، قەیرانى گەورەى کارەبا و دەرمان لە لوبناندا دروستبووە و وڵات بە تەواوی تاریک بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى بى بى سى بەریتانى لە ڕاپۆرتێکیدا ئەمڕۆ شەممە (10ى تەموزى 2021) ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، بەهۆى نەمانى سوتەمەنییەوە دوو ویستگەى سەرەکى کارەبا لەکارکەوتوون و ئەوەش لوبنانى کردووەتەوە تاریکستان، هاوکات بەهۆى کەمبونەوەى دەرمانەوە 80% دەرمانخانەکان بایکۆتیان کردووە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، داخستنى وێستگەکان بەهۆى نەمانى سوتەمەنییەوە قەیرانێک بەدواى خۆێدا دەهێنیت و خەڵکى بۆ ماوەى دوو کاتژمێر لەڕۆژێکدا کارەباى پێدەدرێت و کەمبوونەوەى دراوى بیانیش ئاستەنگى بۆ کرێ هاوردەکارانى وزە لەدەرەوە دروستکردووە.

 

هەر بەپێى میدیاکە، نزیکەى 80%ی دەرمانخانەکانیش بەهۆى نەبوونى دەرمانەوە بایکۆتیان کردووە ئەمەش لەئەنجامى پێنەداى کرێ هاوردەکارانەوە دروستبووە و هەروەها بەتەواوەتى دەرمان و چاودێرییەکانى نەخۆشیى شێرپەنجە و نەخۆشیەکانى دڵیش کەمبووەتەوە.

 

کۆمپانیاى سەرەکى کارەباى لوبنانیش دەڵێت، گەورەترین دوو وێستگەى کارەباى لوبنان کە سەر بەکۆمپانیا دیر عومار و زەهرانین بەڕێژەى 40% کارەبا دابیندەکەن ئەوانەش دوێنێ هەینى داخراون.

 

هاوکات کەشتیەکى گازهەڵگریش ڕەتیکردووەتەوە گازەکەى بەتاڵ بکات پێش ئەوەى پارەکەى بەدۆلار نەخرێتە سەر هەژمارى بانکى خاوەنەکەى.


لە شارى زوحلەى خۆرهەڵاتى لوبنانیش فەرمانگەى کارەباى ناوچەکە داوایان لە خەڵکى کردووە ئامادەسازى خۆیان بکەن و دەست بە کارەباوە بگرن چونکە پچڕاندنەکەى دەبێتە سەرتاسەرى و بۆماوەیەکى دیارینەکراو.