ناس کورد-
لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز لە پارکی "میلەت" لە تارانی پایتەختی ئێران بیسترا و بەرپرسانی ئیداری شارەکە دەڵێن تەنێکی نادیار تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیای حکومەتی ئێران ئاشکرای کرد، "تەنێکی نادیار تەقیوەتەوە لە پارکەکەدا، هیچ زەرەر و زیانێکی نەبووە."
پێشتر میدیایە لە زاری تیمی بەرگریی شارستانی شارەکەوە ڕایگەیاند، تیمی بەرەنگاربوونەوەی ئاگر و فریاکەوتن چوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە دەکەن.
بەڵام ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لە زاری یاریدەدەری ئەمنی پارێزگاری تاران ئاشکرای کرد، تەقینەوەکە لە پارکی میلەت بووە کە نزیکە لە تەلەفزیۆنی فەرمی حکومەتی ئێران لە باکوری تاران و "تائێستاش هۆکار و چۆنیەتی نەزانراوە."
ڕاشیگەیاند کە "بەرپرسانی ناوخۆیی شارەکە لێکۆڵینەوەى زیاتر لە ڕووداوەکە دەکەن."
لە لایەکی ترەوە، وتەبێژی ئیدارەى بەرگریی شارستانی شارەکە وتی کە "هیچ ئاسەوارێکی تەقینەوە یاخود ئاگرکەوتنەوە لە شوێنەکە نەبینراوە."