گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینی: 50 هێرش دەكرێتە سەر بنكەكانی ئەمەریكا لە عێراق و هەرێم

2021.07.09 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی: 50 هێرش دەكرێتە سەر بنكەكانی ئەمەریكا لە عێراق و هەرێم

 

ناس کورد-

 

پەیمانگای واشنتۆن پێشبینی دەكات تا كۆتایی ئەمساڵ 50 هێرشی تر بكرێتە سەر بنكەكانی ئەمەریكا لە عێراق كە كوشتاریشی تێدا دەبێت، بەرامبەر بەمەش ئیدارەی بایدن شەش هێرشی تۆڵە ئامێز دژی میلیشیا عێراقییەكان ئەنجام بدات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتێكی پەیمانگای واشنتۆن بۆ توێژینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست كە "ناس كورد" بینیویەتی ( 9ی تەموزی 2021) پێشبینی دەكات هێرشی باڵە ئێرانییەكان لەعێراق تا كۆتایی ساڵ (2021) بگەنە 50 هێرشی دژ بەبەرژەوەندییە ئەمەریكییەكان و كوشتاریشی لێ بكەوێتەوە لە ڕیزی هێزە سەربازییەكان، بەرامبەر بەمەش ئەمەریكا شەش هێرشی تۆڵە ئامێز ئەنجام دەدات.

 

پەیمانگاكە ئەوەشی ئاماژە پێكردووە، ئەم پێشهاتە كاتێك ڕوودەدات كە ئەمەریكای سەردەمی بایدن لە "جەنگی هەمیشەیی" ئەفغانستان هەڵدێت و بڵاوبوونەوە و هێزی سەربازی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەمتر دەكاتەوە، بەڵام سەرباری ئەوەش ئەو هێرشانەی ئیدارەی بایدن بۆ تۆڵەكردنەوە كردوونی زیاترن لەوانەی سەردەمی ترەمپ لە 2020، هێندە هەیە ئەوانەی بایدن كاریگەر و یەكلاكەرەوە و ڕاستەوخۆ نین. 

 

راپۆرتەكەی پەیمانگای واشنتۆن هانی بایدن و ئیدارەكەی دەدات تۆڵەكردنەوەكانیان بەهێزتر بكەن و راستەوخۆ فەرماندەكانی میلیشیاكان بكەنە ئامانج، هەروەها پەیام بۆ ئێرانییەكان بنێرن درۆن نەدەن بە گروپی چەكدار و ئەمە باشترە لەو تۆڵەكردنەوە دوور و تەمومژاوییانەی لەسوریا یان لەسنورەكانی عێراق و سوریا ڕوو دەدەن.