گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی سوتانى ئەفسەرێک و سێ منداڵى لەبەغدا

2021.07.09 - 17:34
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی سوتانى ئەفسەرێک و سێ منداڵى لەبەغدا

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى بەغدا ئاشکرایکرد،  دواى ئەوەى ژنى ئەفسەرێک دانیناوە بەوەدا کە ئاگرى لە شوقەکەیان بەرداوە و بەهۆیەوە هاوسەرەکەى و 3 منداڵى گیانیان لەدەستدا، ئێستا قسەکانى گۆڕیوە و دەڵێت، کوڕەکەیان ئاگرەکەى کردووەتەوە، ئەو کچەشى ڕزگارى بووە هەمان ڕووداو دەگێڕێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ هەینى ئاگر لە شوقەیەک لە شارى بەغدا بەربوو، تێیدا محەمەد ڕەحیم نایف عەقید ڕوکن و ئامرى لیواى 27 و دوو کچى و کوڕێکى گیانیان لەدەستدا و ژنەکەى و کچێکى ڕزگاریان بوو.

 

لە ڕاپۆرتى تایبەتى ڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ناوچەى کەرخى بەغدا (9ى تەموزى 2021) كە کۆپییەکى دەست ناس کەوتووە هاتووە، لەکاتى ڕووداوەکەدا و دواى کوژانەوەى ئاگرەکە ژنى ئەو ئەفسەرەى پۆلیس دانیناوە بەوەدا کە بەهۆى کێشەى خێزانییەوە ئاگرى لە شوقەکە بەرداوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، دواتر وتە لەو کچەى کە تەمەنى 11 ساڵە و ڕزگارى بووە وەرگیراوە وتویەتى "دایک و باوکى لە ژوورەکەیاندا خەوتبوون و ئەوانیش لە هۆڵەکەدا خەوتبوون، برا بچوکەکەى لەخەو بە ئاگاى هێناوەتەوە و وتویەتى کە یارى بە چەرخ کردووە و بەهۆیەوە ئاگرى لە قەنەفەکە بەرداوە، دواتر هاوارى دایک و باوکى کردووە و خەبەرى کردوونەتەوە، دایکیشى پەناى بۆ دراوسێکان بردووە بۆ ڕزگارکردنیان.

 

پۆلیسى کەرتى کەرخ جەختیلەوەشکردووەتەوە، دواتر لێکۆڵینەوە ورد لە ژنەکە کراوە، ئەویش وتەکانى گۆڕیوە و باسى لەوەکردووە، کاتێک کچەکەى خەبەرى کردووەتەوە و ئەویش هاوسەرەکەى خەبەر کردووەتەوە، هەستاون و بەرەو دەرگاى دەرەوە هەڵاوون، بەڵام هاوسەرەکەى گەڕاوەتەوە بۆ ڕزگارکردنى منداڵەکان.

 

وتوشیەتى، بەڵام نەیتوانیوە و لەبەردەم دەرگاى حەمامەکەدا گیانى لەدەستداوە، دواتر پەناى بۆ دراوسێکان بردووە بۆ ڕزگارکردنیان، بەڵام شوقەکە بە تواوەتى ئاگرى گرتبوو، سەبارەت بەوەى بۆچى لە شوێنى ڕووداوەکەدا دانیناوە بەوەدا کە ئەو ئاگرى لە شوقەکە بەرداوە وتویەتى، لەحاڵەتێکى دەروونى خراپدا بوو و بەهۆى ڕووداوەکە ویستویەتى دان بە سوتاندنى شوقەکەدا بنێت، بۆ ئەوەى حکوم بدرێت و لەسێدارە بدرێت و ئەویش کۆتایى بەژیانى بێت.

 

پۆلیسى کەرخ جەختى لەوەش کردووەتەوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە بەڵگەکان دەکرێت بۆ دۆزینەوەى ڕاستى ڕووداوەکە و چاوەڕێى یەکلاکردنەوەى لێکۆڵینەوەکانن، هەروەها براى ئەفسەرە کۆچکردووەکەش سکاڵاى یاسایى لەسەر براژنەکەى تۆمار کردووە.

me_ga.php?id=21776

me_ga.php?id=21767

me_ga.php?id=21766