گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری مەترسیدار

هەموو خولەکێک 11 کەس بەهۆی برسیەتییەوە دەمرن

2021.07.09 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
هەموو خولەکێک 11 کەس بەهۆی برسیەتییەوە دەمرن

ناس کورد-

ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەى هەژاری (ئۆکسفام) ڕایگەیاند، هەموو خولەکێک لە جیهاندا 11 کەس بەهۆی برسیەتییەوە دەمرن و دەڵێت، لە ساڵی ڕابردووەوە، ژمارەى ئەو کەسانە توشی برسیەتی دەبنەوە شەش ئەوەندە زیادی کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتێکیدا بەناوی "ڤایرۆسی برسیەتی چەندجارە دەبێت"، ڕێکخراوی ئۆکسفام دەڵێت، "ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی برسیەتییەوە دەمرن زیاترن لەو کەسانەى بەهۆی کۆڤید-19ەوە مردوون کە هەموو خولەکێک حەوت کەس دەکوژێت."
ئابی ماکسمان، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی ئۆکسفامی ئەمریکی دەڵێت، "داتاکان زۆر و سەرسوڕهێنەرن، ئەو داتایانە لە کەسانێک وەرگیراون کە لە دۆخێکدا دەژین کە وەسف ناکرێت، تەنانەت ئەگەر یەک کەسیش بمرێت هەر زۆرە."

 

ئابی ماکسمان باسی لەوەشکردووە کە "155 ملیۆن کەس لە جیهاندا لە ئاستێکی زۆر خراپی ئاسایشی خۆراکدا دەژین، نزیکەى 20 ملیۆنی زیاترە لە ساڵی پێشوو، نزیکەى سی بەشیشی بەهۆی ناکۆکییە سەربازییەکانەوە توشی برسیەتی بوون."

 

باسی لەوەشکردووە، "ناکۆکی بەردەوام، کارگەرییەکانی پەتای کۆڤید-19 و هەروەها دۆخی خراپی کەشوهەوا 520 هەزار کەسی توشی برسیەتی کردووە."

 

هەر بەپێی زانیاریی ڕێکخراوەکە، لە ماوەی بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنا، خەرجی سەربازیی لە جیهاندا 51 ملیار دۆلار زیادی کردووە، ئەوەش شەش ئەوەندەى ئەو پارەیەیە کە نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستیەتی بۆ وەستاندنی هەژاری.