گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

په‌نتاگۆن: تاران درۆ ده‌كات و فرۆكه‌كانمان بواری ئاسمانی ئێرانی نه‌به‌زاندووه‌

2019.06.20 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
په‌نتاگۆن: تاران درۆ ده‌كات و فرۆكه‌كانمان بواری ئاسمانی ئێرانی نه‌به‌زاندووه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- په‌نتاگۆن بانگه‌شه‌كانی وڵاتی ئێرانی له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا، به‌درۆخسته‌وه‌ و رایگه‌یاند "فرۆكه‌كانمان بواری ئاسمانی ئێرانی نه‌به‌زاندووه‌". . له‌میانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، په‌نتاگۆن ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بواری ئاسمانی ئێرانیان نه‌به‌زاندووه‌ و ئه‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ له‌ دووری 34 كیلۆمه‌تر بووه‌ له‌ كه‌نارئاوه‌كانی ئێران". . راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌نتاگۆن له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سوپای پاسدارانی ئێران وردەکاری ڕووداوی خستنەخوارەوەى فڕۆکە سیخوڕییەکەى ئەمریکای بڵاوکردەوە کە دەڵێت بواری ئاسمانی ئێرانی بەزاندووە. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە ئەمڕۆ، 20ی حوزەیرانی 2019، بڵاویکردووەتەوە، "فڕۆکە سیخوڕییەکەى ئەمریکا لە جۆری (گڵۆباڵ هاوک) کاتژمێر (12:14 خولەک بەکاتی ئێران) لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە باشوری کەنداو فڕیوە و پێچەوانەى یاسا نێودەوڵەتییەکان، سەرجەم ئامێرەکانى ناساندنی کوژاندووەتەوە و بە نهێنی فریوە و گەیشتووەتە باشوری گەروی هورمز بە ئاڕاستەى جابهار". . دەشڵێت، “لە گەڕانەوەیدا فڕۆکەکە بواری ئاسمانیی ئێرانی بەزاندووە تاوەکو زانیاری سیخوڕی کۆبکاتەوە". . ئاماژەى بەوەشکردووە، "کاتژمێر 4:5 خولەکی بەیانی بەکاتی ئێران و لەکاتێکدا کە فرۆکەکە لە بواری ئاسمانی ئێراندا بووە، لەلایەن سیستمی بەرگریی تایبەت بە سوپای پاسداران خراوەتە خوارەوە". .