گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچە و ئیمتیازات

ئەیاد عەلاوی بڕی موچەكانی ئاشكرا دەكات

2021.07.09 - 12:05
App store icon Play store icon Play store icon
ئەیاد عەلاوی بڕی موچەكانی ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

ئەیاد عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت، هەرچی موچە و ئیمتیازاتی دارایی هەیە كچەكانی دەیبەخشن و هەندێ وردەكاریش لەبارەی موچەكانییەوە ئاشكرا دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەیاد عەلاوی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا "بالثلاثة" كە "ناس كورد" بینیویەتی (9ی تەموزی 2021) ئەوەی ئاشكراكرد، یەكەمجار كە پێنج هەزار دۆلار موچەی وەرگرتووە لە ئەنجومەنی حوكم پاش 2003 لەناو زەرفێكی داناوە لە ماڵەكەی لە لەندەن و وتویەتی، "ئەمە یەكەم موچەمە لە حكومەتی عێراقی وەربگرم".


ئەیاد عەلاوی وتیشی، ئەم ماوەیە 179 ملیۆن دینار موچەی كەڵەكەبووی پەرلەمانتاریم هەبوو بەر لەوەی دەستلەكاربكێشمەوە، كچەكان دابەشیان كرد بۆ كاری خێرخوازی.


ئەیاد عەلاوی بێئاگایی خۆی پیشاندا لەوەی موچە و دەرماڵەكانی چەندە و وتی، "نازانم من موحتاجی موچە نیم و كچەكان دەیبەخشن".

 

ڕەخنەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش گرت بەوەی وازی لە یاسا گرنگەكان هێناوە و هەر خەریكی موچە و ئیمتیازی ئەندامەكانییەتی.