گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەرێم کارەبای زیاتر لە تورکیاوە هاوردە دەکات

2021.07.09 - 11:55
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم کارەبای زیاتر لە تورکیاوە هاوردە دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە بۆ هاوردەکردنی وزەی کارەبای زیاتر لە تورکیاوە و پڕۆژەکەش "بارگرانی زۆر لەسەر کارەبای زاخۆ چارەسەر دەکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کمال محمد ساڵح وەزيری کارەبا لە سەردانێکدا بۆ وێستگەی 132 كەی ڤی لە زاخۆ ڕایگەیاند، بەدواداچون و ئامادەکارییەکان لە وێستگەکە دەستیپێکردووە بۆ وەرگرتنی وزەی کارەبای زیاتر لە تورکیاوە.


دەشڵێت، بڕیارە وزەی کارەبای زیاتر لە تورکیا لە رێگەی وێستگەی زاخۆوە بۆ وێستگەی دووبان لە سێمێل بگوازرێتەوە.


لە به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌، وەزیری كارەبا بەدواداچوونی بۆ پرۆژەی هێڵی كواشێ - زاخۆ كردووە، كە لەلایەن كۆمپانیای شاندزەوە جێبەجێ دەکرێت و پرۆژەکە بارگرانی زۆر لەسەر كارەبای دەڤەری زاخۆ چارەسەر دەکات.