گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا لە عێراق

لێدوانی نوێی ئەمریکا لەبارەى هێرشەکان لە عێراق: چەکی کوشندە

2021.07.09 - 08:50
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی نوێی ئەمریکا لەبارەى هێرشەکان لە عێراق: چەکی کوشندە

ناس کورد-

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمدواییەی گروپە چەکدارییە شیعەکانی هاوپەیمانی ئێران لە عێراق و سوریا "جێگەی نیگەرانی قوڵە و هەڕەشەیەکی جدییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هێرشەکانی ئەمدواییە بۆسەر بەرژەوەندی و هێزەکانی ئەمریکا بە "هەڕەشەیەکی جدی" ناوبرد و وتی، "بە بەخت بووین کە تەنها دوو کەس بە برینێکی سوک بریندار بوون، خۆ ئەگەر وا نەبووایە کێ دەزانێت چی ڕووی دەدا."

 

وتیشی، "ئەوان چەکی کوشندە بەکاردەهێنن، نازانم بڵێم چی جگە لەوەى دەڵێم کە هەڕەشەکە جدییە و هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەین."

 

ماوەیەکە هێرشی گروپە شیعییەکان بۆسەر ئەو شوێنانە زیاتر بوون کە سوپای ئەمریکای لێ جێگیر کراوە، ڕۆژی چوارشەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، هەر ئەو ڕۆژە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبار کە ئەمریکای تێدایە بە 14 موشەک کرایە ئامانج و بەهۆیەوە دوو کەس بە سوکی بریندار بوون.

 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 45 هێرشی جۆراوجۆر کراونەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانیان لە عێراق کە لەئێستادا دوو هەزار و 500 سەربازی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جێگیر کراون.