گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لە جۆری نوێی کۆرۆنا دەکات

وەزیری تەندروستیی هەرێم هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات

2021.07.08 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری تەندروستیی هەرێم هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات

 

ناس کورد-

وەزیری تەندروستیی هەرێم هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات لە هەڵکشانی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا و ڕایگەیاند، ئەگەر و گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم (پێنجشەممە 8ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "پێشبینی هەڵکشانی سێیەم و ئەگەر و گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەداخەوە جارێکی دیکە ژمارە و ڕێژەی تووشبووان و کەوتن لە نەخۆشخانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیادبووە و دووهێندی هەفتەکانی پێشووە."

 

وەزیری تەندروستیی هەرێم جەختیکردووەتەوە، "تکایە بەهەندی وەربگرن و ڕێکاری خۆپارێزی بگرنەبەر بە بەکارهێنانی ماسک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و قەرەباڵغی، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەکانتان بن با هەموومان هاوکار و پاڵپشت بین و ڕێگەبگرین لە هەڵکشانی توندی نەخۆشیەکە و کوردستانمان بپارێزین."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "شوێنە گشتییەکان پێویستە پابەندی مەرجە تەندروستیەکان بن،  وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری زیاتری رووبەرووبوونەوەی هەر هەڵکشانێکی نوێ دەکات."