گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیارێک لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمەوە بۆ بەردەوامیی پرۆسەی خوێندن

2021.07.08 - 21:40
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمەوە بۆ بەردەوامیی پرۆسەی خوێندن

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕێژەیەک ڤاکسین بۆ مامۆستایان دابین دەکات و داوایان لێ دەکات خۆیان تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنیی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 8ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "لەپێناو سەلامەتی مامۆستایانی خۆشەویست و بەردەوامی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن، وەزارەتی تەندروستی ڕێژەیەکی پێشینە دەداتە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " داوا لە مامۆستایان دەکەین خۆیان تۆمار بکەن لەسیستەمی ئۆنڵاین و پۆڕتاڵی KURDVAC بۆ وەرگرتنی ڤاکسین."

No photo description available.