گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’وەڵامى وەڵامدانەوە توند دەبێت’’

كەتیبەکانى حزبوڵڵا: ئەوەى بەرگرى لە ئەمریکییەکان بکات ناپاک و تاوانبارە

2021.07.08 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
كەتیبەکانى حزبوڵڵا: ئەوەى بەرگرى لە ئەمریکییەکان بکات ناپاک و تاوانبارە

ناس کورد-

كەتیبەکانى حزبوڵڵا ڕەتیدەکاتەوە، ئەوان لە پشت بەئامانج گرتنى نێردە دبلۆماسیەکان و باڵیۆزخانەى ئەمریکاوە بن و پێشیان وایە، ئەوەى بەرگرى لە داگیرکار دەکات ناپاکى تاوانبارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبو عەلى عەسکەرى، بەرپرسى ئەمنى کەتیبەکانى حزبوڵڵاى عێراق (8ى تەموزى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردووەتەوە، بە ئامانج گرتنى نێردە دبلۆماسیەکان لەلایەن هێزەکانى بەرگرییەوە ڕەتکراوەیە، بڕیار دراوە تەنانەت سەربازگەى باڵیۆزخانەى شەڕیش "باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق" نەکرێتە ئامانج.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، بڕیارى شەڕى دژى داگیرکەر بڕیارێکى تەواو عێراقییە و پەیوەندى بە هیچ لایەنێکى دەرەکییەوە نییە، هەروەها ناشوەستێت تا کۆتا سەربازى داگیرکەر پاشەکشە نەکات.

 

عەسکەرى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتویەتى، بەرگرى بە هەموو شێوەکانییەوە مافێکى سروشتى گەلى عێراقییە، ئامانج لێى ناچارکردنى داگیرکەرە بە پاشەکشە و جێبەجێ کردنى بڕیارى پەرلەمان، ئەوەى بەرگرى لە هێزى داگیرکەر و بکوژى ڕۆڵەکانى گەل بکات، ناپاکى تاوانبارە، نەک ئەوەى بەرگرى لە سەروەرى وڵاتەکەى و خوێنى گەلەکەى دەکات.

 

ئەو بەرپرسەى کەتیبەکانى حزبوڵڵا لە بەشێکى ترى قسەکانیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، داوا لە هێزەکانى بەرگرى عێراقیى دەکەن کە بنەماکانى پێکدادان لەگەڵ دوژمندا بپارێزن و قۆناغەکانى نەسوتێنن.

 

وتوشیەتى، پێویستە دوژمنیش لە نامەکە تێبگات کە وەڵامى وەڵامدانەوە قورس دەبێت و بازنەى بە ئامانج گرتنەکە بۆ چەندین خاڵ فراوان دەکرێت کە پێشبینى نەکرابێت و پێودانگى لێدانەکان زیاد دەکرێت بەشێوەیەک بگاتە قۆناغێک کە دواتر نەگەڕێتەوە قۆناغى پێشوو.