گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێکی نوێ لە عەبدولـلەتیف سەلەفییەوە: دڵتان دەتەقێت

2021.07.08 - 20:31
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکی نوێ لە عەبدولـلەتیف سەلەفییەوە: دڵتان دەتەقێت

 ناس کورد-

عەبدولـلەتیف سەلەفی، وتاربێژی مزگەوتی بەهەشت لەبارەی ڕووخاندنی مزگەوتەوە وەڵامی یونس ڕاوی دایەوە و ڕایگەیاند، شەمشەمە کوێرەکان موژدە بێت ئیسلام هەر لەبرەودایە و ئێوەی مونافیق و مولحیدیش لە داخا دڵتان دەتەقێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە پەیامێکدا  عەبدولـلەتیف سەلەفی (پێنجشەممە 8ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "مونافيقێکی تاریک بیری ناحەز بە ئیسلام هاتووە تەشبیهی مزگەوتی بەهەشتی بە (مسجد الضرار) کردووە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بە ڕوخاندنەکە و داوا دەکات گشت مزگەوتەکانمان بڕوخێندرێن و بسوتێنرێن."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "خوا فەرمویەتی (قل موتوا بغيظكم)، دەی شەمشەمە کوێرەکان موژدە بێت ئیسلام هەر لەبرەودایە و ئێوەی مونافیق و مولحیدیش لە داخا دڵتان دەتەقێت و فڕێ دەدرێنە زبڵدانی مێژوو ان شاء الله."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕووخاندنی شوێنی مردووشۆری مزگەوتی بەهەشت لەلایەن شارەوانیی سلێمانییەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە.

 

یونس ڕاوی، توێژەری هزری ئایینی ڕایگەیاند، " رووخاندنی مزگەوتى فیتنە سوننەتی پەیامهێنە بیست ڕۆژ لەدوای گەڕانەوەی پەیامهێن لە جەنگی (تەبووک)ی دژ بە رۆم، دەستەوجێ فەرمانی دەرکرد بە رووخاندنی (مزگەوتی زیڕاڕ) ئینجا سووتاندنی پاشماوەکەی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاشان ئەو ئایەتەی خوێندەوە "والذين اتخذوا مسجدا ضرارا وكفرا وتفريقا بين المؤمنين وإرصادا لمن حارب الله ورسوله من قبل وليحلفن إن أردنا الا الحسنى والله يشهد إنهم لكاذبون* لا تقم فيه أبدًا.."(٢) واته "ئەوانەی مزگەوت دەکەنە شوێنی زیانگەیاندن و شاردنەوەی حەق و لێکترازان لەنێوان بڕواداراندا، ئینجا نیشانشکێن بۆ ئەوانەی جەنگی خوا و پەیامهێن دەکەن لەپێشدا، سا سوێندیش دەخۆن ئێمە تەنیا نیازی باشمان هەبووە، ئینجا خودا گەواهی دەدات کە ئەوان درۆ دەکەن، سا تۆ تێیدا مەوەستە..".