گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوە:

زانایان گەیشتن بە هۆكاری تەشەنەكردنی كۆرۆنا

2021.07.08 - 20:01
App store icon Play store icon Play store icon
زانایان گەیشتن بە هۆكاری تەشەنەكردنی كۆرۆنا

ناس كورد_

توێژینەوەیەكی پزیشكی ئەوەی ئاشكرا كرد كە تەشەنەكردنی بەرفراوانی كۆرۆنا بەهۆی غودەی لیكەوە بووە لە جەستەی مرۆڤ و ڤایرۆسەكە توانای زیادبوونی هەیە لە لیكدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەیەك لە گۆڤاری زانستەكانی نەخۆشی  "The Journal of Pathology" كە ژمارەیەك پزیشك و توێژەری زانستی تێیدا بەشداربوون لە زانكۆی ساوپاولۆی بەرازیلی ئەوەی دەرخستووە ڤایرۆسی كۆرۆنا توانای زیادبوونی هەیە لە لیكدا هەر ئەمەش هۆكاری تەشەنەكردنی خێرایەتی. 

بەبۆچوونی زانایان ئەم دۆزینەوەیە ئەوەش پشتڕاست دەكاتەوە كە پەتای كۆرۆنا لە رێگای دەمەوە دەچێتە جەستەی مرۆڤ نەك تەنها لوت و هەناسەدان و ئەمەش گۆشەیەكی نوێی كاركردنە بۆ زانایان. 

 

نووسینگەی هەرێمایەتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆكاری سەرهەڵدانەوەی كۆرۆنا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەگێڕێتەوە بۆ كۆمەڵێك هۆكار كە یەكێكیان سەرهەڵدانی وەچەی گۆڕاوی دەلتایە لە 13 وڵاتی ئەم ناوچەیە.    

بەرێوەبەری رێكخراوەكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، د. ئەحمەد مونزیری لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی ( 8 تەموزی 2021) باس لەوە دەكات پاش دوو مانگ لە كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دیسانەوە بەشێوەیەكی بەرچاو ئاستی توشبوون بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.  

  

بەرپرسەكەی تەندروستی جیهانی نیگەرانە لەوەی ئەم هاوینە رێژەی توشبوون دیسانەوە بازی زیاتر دەدات لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەهۆی كردنەوەی بازاڕ و واڵاكردنی دەروازەكانی گەشتكردن  و كەمی خۆپارێزی و بێخەمبوونی خەڵك لە وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.  

  

بەگوێرەی ئاماری رێكخراوە جیهانییەكە لەسەر ئاستی جیهانی توشبوون لە هەڵكشانە بەتایبەت پاش سەرهەڵدانی وەچەی گۆڕاوی دەلتا لە 98 وڵاتی جیهان كە بەشێوەیەكی خێرا بڵاودەبێتەوە.  

  

بەگوێرەی خەمڵاندنی رێكخراوەكە 500 ملیۆن ڤاكسین پێویستە بۆ ئەوەی لانیكەم 40% دانیشتوانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بكوترێن تا كۆتایی ساڵ، ئەمەش دوورە لە بەدیهاتن بەهۆی خراپ دابەشكردنی ڤاكسینەوە.  

  

د. ئەحمەد مونزیر جەختی لەوەشكردەوە ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە هەر پێویستیان بە ماسك بەستن و دوورەپەرێزی كۆمەڵایەتییە و ئەوانەشی وەریاننەگرتووە دەبێت پەلە بكەن بۆ ئەوەی توێژێكی تری بەرگری دروست بكرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆڤید 19.