گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکێکی قەڵەوی دەستدرێژیی دەکاتە سەر 20 ژنی نەخۆش

2021.07.08 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێکی قەڵەوی دەستدرێژیی دەکاتە سەر 20 ژنی نەخۆش

ناس کورد-

لە میسر ڕاگرتنى چوار تۆمەتبار لەزیندان بە تاوانى دەستدرێژیی و سوکایەتیکردن بەژنان لەڕێگەى بڵاوکردنەوەى گرتەى ڤیدیۆییەوە بەمەبەستى لێکۆڵینەوە درێژکرایەوە، کە یەکێکیان پزیشکێکى قەڵەوییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبولوەفا عیسا  دادوەرى گشتى لەباکوورى میناى میسر ئەمڕۆ پێنج شەممە (8ى تەمموزى 2021) ڕاگرتنى ئەمجەد کە بە عەنتیلى سەعید ناسراوە و تەمەنى 45 ساڵە بۆ ماوەى 15 ڕۆژ درێژکردەوە لەگەڵ  3 تۆمەتبارى تر بۆ 4 ڕۆژ بەمەبەستى لێکۆڵینەوەى یاسایى بەتۆمەتى دەستدرێژى سێکسى، ئەوەش بەپێی پێگەى "المصرى الیوم".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆمەتبارى سەرەکى کە بەناوى عەنتیلى ناسراوە لەگەڵ 3 تۆمەتبارەکەى تر گرتەى ڤیدیۆ و وێنەى ناشیاویان بڵاو کردووەتەوە کە دژى ئادابى گشتیە و لەنێو مۆبایلى تۆمەتبارانیشدا دەستگیراوە بەسەر چەند وێنە و گرتەیەکدا کە بۆ هەڕەشەکردن بەکارهێنراوە بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە.

 

شایەتحاڵەکان دەڵێن، دەزگا ئەمنیەکان تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە لەباکورى شارى مەنیا و ئەوانەش بەبڵاوکردنەوەى ڤیدیۆى ناشیاو تۆمەتبارن.

 

ئەوەش دواى ئەوە هات، لەبەرامبەر بڵاو کردنەوەى چەند گرتەیەکى ڤیدیۆى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کاردانەوەى توندى خەڵکى ناوچەى بەنى مەزارى بەدواى خۆێدا هێنا و لەسەر ڕوداوەکەش وەزارەتى ناوخۆى میسر ڕاگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە و باسى لەوە کرد چەند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە دانیان بەوەداناوە عەنتیل هۆکارى بڵاوبونەوەى گرتە ڤیدیۆکانە بۆ ئەوەى بڕێک پارەى دەستبکەوێت.

 

جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە، دواى دەستگیرکردنى ئەو 4 تۆمەتبارە دەرکەوتووە گرتەى ڤیدیۆى و وێنەى 20 ئافرەت کە دەموچاویان شاراوەتەوە بڵاو کراوەتەوە وەکو هەڕەشەیەک ئەو وێنە و گرتە تایبەتانە دەستخراوە بۆدەستکەوتنى بڕێک پارە.