ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە لە پێوەری کارەبایان بەستووە کە پێوەرەکان کراون بە 40 ئەمپێر و ئەگەر لەوە زیاتر بەکاربهێنرێت کارەباکەیان دەکوژێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی (پێنجشەممە 8ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی کارەبای سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە، کە پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ بەستراوە، له ئێستادا پێوه‌ره‌كان كراوه به (40) ئەمپێر و ئه‌گه‌ر لەو بڕه زیاتر به‌كاربهێنرێت پێوه‌ره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌كوژێته‌وه و دواتر هه‌ڵده‌بێته‌وه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا به‌كارهێنان كهمهنهكرێتهوه بۆ ماوه‌ى 45 خولهك پێوه‌ره‌كه ده‌كوژێته‌وه، بۆیه تكایه هه‌وڵبده‌ن له‌و بڕه‌ى دیاریكراوه زیاتر به‌كارنه‌هێنن بۆ ئەوەى توشى گرفتى کوژاندنەوەى کارەبا نەبن."
ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر کارەباتان کوژایەوە و نەهاتەوە پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن:
07734347471