گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى وەزارەتى دارایى لەبارەى هەڵوەشاندنەوەى بڕوانامە

2021.07.08 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى وەزارەتى دارایى لەبارەى هەڵوەشاندنەوەى بڕوانامە

ناس کورد-

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رونکردنەوەیەکى لەبارەى هەڵوەشاندنەوەى بڕوانامە بڵاوکردەوە و تیایدا جەخت دەکاتەوە "وەزارەتی دارایی بە پێی یاسا دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ جۆرە بڕوانامەیەكی نییە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

پاڵپشت بە یاسای چاكسازی و لە موچە و دەڕماڵە بە ژمارە (2) ساڵی 2020 و بە نوسراوی(ئەنجومەنی وەزیران- سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) بە ژمارە (2874) كە بەرواری 7/3/2021 ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كردووە باس لە چاوخشاندن بەسەرجەم موچە و دەڕماڵەی  بەخشین و ئیمتیازاتەكانی فەرمانبەران دەكات ، بەو پێیە وەزارەتی ئابوری بە گشتاندنی ژمارە (7)  بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت گشتاندنی دەركردووە هەر بۆیە دەمانەوێت ئەم ڕوونكردنەوەیە بڵاو بكەینەوە:-

 

 

1-      گشتاندنەكە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە خوێندنی بەیانیان یان لە دەرەوەی وڵات بە بێ مۆڵەتی خوێندن بە دەر لە یاسا و ڕێنمایە بەركارەكان. بڕوانامەیان بە دەست هێناوە.

2-      هەموار كردنەوەی بڕوانامەی ئەوانەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێداوە لێكەوتە داراییەكانی هەمواركردنی بڕوانامەكانیان هەڵدەوەشێتەوە.

3-      وەزارەتی دارایی و ئابوری دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەیەكی نییە.

 

4-      لە ڕۆژانی  داهاتوو ڕوونكردنەوەی یاسایی تایبەت بەو بڕیارە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە فەرمی دەردەچێت.