گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیڤانکا مەترسى لەسەرە و لە ترەمپ ’’هەڵدەگەڕێتەوە’’

2021.07.08 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
ئیڤانکا مەترسى لەسەرە و لە ترەمپ ’’هەڵدەگەڕێتەوە’’

ناس کورد-

 

پێگەیەکى ئەمریکى ئاشکرایکرد، ئەگەرى هەیە ئیڤانکا لە باوکى هەڵبگەڕێتەوە، دواى ئەوەى ترەمپ و بەڕێوەبەرى داراییەکەى بە ئەنجامدانى تاوانى باج تۆمەتبار کران و لێکۆڵێنەوەکان لەو بارەیەوە دەستیان پێکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى "دەیلى بێست" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە (7ى تەموزى 2021)، لەماوەى ڕابردوودا داواکارانى گشتى دامەزراوەى ترەمپ و ئیلین فایسڵبێرگ، بەڕێوەبەرى دارایى ترەمپیان بەوە تۆمەتبار کرد کە تاوانى باجیان ئەندامداوە، بەڵام پێش ئەوەى تۆمەتەکە ئاڕاستە بکرێت فایسڵبێرگ خۆى ڕادەستى دەسەڵاتدران کرد و ئەوەش بە هەڵگەڕانەوە لە ترەمپ ناودەبرێت.

 

ئەوەش هاتووە، بەڵام ئێستا ئەگەرى هەیە ئیڤانکاى کچى ترەمپ کە ئەویش یەکێک بووە لە ڕاوێژکارانى لەباوکى هەڵگەڕێتەوە، لەو بارەیەشەوە مارى ترەمپ، برازاى دۆناڵد ترامپ کە لە هەمان کاتدا زانایەکى بوارى دەروونناسى و خاوەن کار و نوسەریشە کە ئاماژەى بەوەداوە، لەوانە نییە ئیڤانکا زۆر لە فایڵسبێرگ دڵسۆزتر بێت، چونکە زۆرى هەیە لەدەستى بدات و زۆرى هەیە دەستى پێوە بگرێت، هەروەها خێزانى هاوسەرەکەى زۆر دەوڵەمەندن.

 

پێگەکە ڕونیشیکردووەتەوە، ئامانجى دواترى لێکۆڵینەوەکان لەلایەن داواکارى گشتى مانهاتنەوە تایبەت بە تاوانە داراییەکانى ترامپ و خێزانەکەى، ئیڤانکاى کچییەتى.

 

ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو سایرۆس فانس، داواکارى گشتى کەرتى مانهاتن دامەزراوەى ترەمپ و ئیلین فایسڵبێرگ، بەڕێوەبەرى دارایى دامەزراوەکەیان بە ئەنجامدانى تاوانى باج تۆمەتبار کرد و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بەو تۆمەتە بەردەوامن، سەرچاوەکانى هەواڵیش پێیان وایە کە کێشەى یاسایى ڕووبەڕووى ئیڤانکا دەبێتەوە.