گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێواز فایەق: چاوەڕوانى داڕشتنى بڕیارەکەین

یەکێتى تکا لە سەرۆکى پەرلەمان دەکات نەهێشتنى لێبڕین بخاتە دەنگدانەوە

2021.07.08 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى تکا لە سەرۆکى پەرلەمان دەکات نەهێشتنى لێبڕین بخاتە دەنگدانەوە

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى کوردستان تکاى لە سەرۆکى پەرلەمان کرد بڕیارى لابردنى لێبڕینى موچە بخاتە دەنگدانەوە، رێواز فایەقیش رایگەیاند چاوەڕوانى پەرلەمانتارانە بۆ داڕشتنى بڕیارێکى لەو شێوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکۆ گەڵاڵى پەرلەمانتارى یەکێتى لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆ پێنجشەممەى پەرلەمانى کوردستاندا وتى "تکا لەسەرۆکى پەرلەمان و سەرۆکایەتى دەکەین، بڕیارى تەشریعى بۆ لابردنى لێبڕین بخاتە دەنگدانەوە، بۆ خوا و خەڵک و موچەخۆران و گەڕاندنەوەى هەیبەت بۆ پەرلەمان".

 

لە وەڵامدا رێواز فایەق جەختیکردەوە کە پەرلەمان هەیبەتى هەیە و وتى "هیچ لارییەک نییە ئەو کەسانەى کە واژۆیان کردووە بۆ ئەو بڕیارە، پرۆژە بریارێکى تەشریعى بۆ ئەو بابەتە ئامادە بکەن و بە رێکارە پەیڕەوییەکاندا تێپەڕێت".

 

وتیشى "چاوەڕێی داڕشتنى ئەو بڕیارە دەکەین کە دەتانەوێت بە رێکارى دروستى یاسایی تێپەڕێت".