گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق رەخنە لە هەرێمى کوردستان دەگرێت ’داواکراوان رادەست ناکات’

2021.07.08 - 13:51
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق رەخنە لە هەرێمى کوردستان دەگرێت ’داواکراوان رادەست ناکات’

ناس كورد-

سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق رەخنەى لە هەرێمى کوردستان گرت و تۆمەتبارى کرد بەوەى کە هاوکاریى حکومەتى عێراق ناکات لەبوارى رادەستکردنى داواکراوان و هەڵهاتووەکان بۆ هەرێمى کوردستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فایەق زیدان، سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق (8ى تەموزى 2021) لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ ناوەندى هەواڵى نیشتیمانى عێراق ئاماژەى بەوە کرد "حکومەتى هەرێم هاوکارى حکومەتى عێراق ناکات لەبوارى رادەستکردنى ئەو تۆمەتبارانەى کە داواکراوون و بۆ هەرێمى کوردستان هەڵهاتوون".

 

زیدان باسى لە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ قەڵاچۆکردنى گەندەڵى کردووە و دروستکردنى لیژنەکەى بە دەستوریى و یاسایى ناوبردووە.

 

جەختیشى لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە دادگا لەژێر هیچ فشارێکدا نەبووە لە دۆسیەى قاسم موسڵەح و هیچ بەڵگەیەکیش لەبارەى تێوەگلانى موسڵح لە تیرۆرکردنى وەزنى بەردەست نەبوو.

 

ئاماژەى بەوەشدا کە خەرجى هەر بەندکراوێک ڕۆژانە 15 دۆلار لەسەر حکومەت دەکەوێت.