گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست

تەندروستی جیهانی هۆكارەكانی گەشەكردنەوەی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

2021.07.08 - 11:48
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی جیهانی هۆكارەكانی گەشەكردنەوەی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

نووسینگەی هەرێمایەتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆكاری سەرهەڵدانەوەی كۆرۆنا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەگێڕێتەوە بۆ كۆمەڵێك هۆكار كە یەكێكیان سەرهەڵدانی وەچەی گۆڕاوی دەلتایە لە 13 وڵاتی ئەم ناوچەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرێوەبەری رێكخراوەكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، د. ئەحمەد مونزیری لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی ( 8 تەموزی 2021) باس لەوە دەكات پاش دوو مانگ لە كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دیسانەوە بەشێوەیەكی بەرچاو ئاستی توشبوون بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

 

بەرپرسەكەی تەندروستی جیهانی نیگەرانە لەوەی ئەم هاوینە رێژەی توشبوون دیسانەوە بازی زیاتر دەدات لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەهۆی كردنەوەی بازاڕ و واڵاكردنی دەروازەكانی گەشتكردن  و كەمی خۆپارێزی و بێخەمبوونی خەڵك لە وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.

 

بەگوێرەی ئاماری رێكخراوە جیهانییەكە لەسەر ئاستی جیهانی توشبوون لە هەڵكشانە بەتایبەت پاش سەرهەڵدانی وەچەی گۆڕاوی دەلتا لە 98 وڵاتی جیهان كە بەشێوەیەكی خێرا بڵاودەبێتەوە.

 

بەگوێرەی خەمڵاندنی رێكخراوەكە 500 ملیۆن ڤاكسین پێویستە بۆ ئەوەی لانیكەم 40% دانیشتوانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بكوترێن تا كۆتایی ساڵ، ئەمەش دوورە لە بەدیهاتن بەهۆی خراپ دابەشكردنی ڤاكسینەوە.

 

د. ئەحمەد مونزیر جەختی لەوەشكردەوە ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە هەر پێویستیان بە ماسك بەستن و دوورەپەرێزی كۆمەڵایەتییە و ئەوانەشی وەریاننەگرتووە دەبێت پەلە بكەن بۆ ئەوەی توێژێكی تری بەرگری دروست بكرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆڤید 19.