گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهان دابەزى

2021.07.08 - 11:31
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهان دابەزى

ناس کورد-

بەهۆى دڵنیانەبوون لەپاڵپشتیەکان دواى شکستهێنانى دانوستانى گەورە وەبەرهێنەرانى نەوت لەم هەفتەیەدا و هەروەها ڕاگەیاندنى بارى نائاسایى بەهۆى پەتاکەوە لەتۆکیۆ نرخى نەوت دابەزى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز (8ى تەموزى 2021) بڵاوى کردەوە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕدا، نرخى بەرمیلێک خاوى برێنت نزیکەى 73.33 دۆلار بەواتاى دابەزینى نزیکەى 7 سەنت نرخەکەى دابەزیوە و هەروەها نەوتى خاوى تەکساس بەڕێژەى 0.32% دابەزیووە و گەیشتووەتە 71.79 دۆلار.

   

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، نرخەکانى برێنت لەڕۆژى دووشەممەوە دواى داخستنى نرخ بەڕێژەى 5% دابەزیوە ئەوەش بەهۆى شکستى دانوستانەکانى ڕێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانیەوە لەسەر زیادە بەرهەمهێنان.

 

هاوکات سێ سەرچاوە لەڕێکخراوەکە ئەوەیان ڕاگەیاندووە، ڕوسیا هەوڵى نێوەندگیرى لەنێوان سعودیە و ئیمارات دەدات بەمەبەستى هاریکارى بۆ ڕێککەوتنێک لەسەر زیادەى بەرهەمهێنانى نەوت.

 

بەپێى ئەو ئاژانسە فەڕەنسیە، ئاستى کۆگاکردنى نەوت لەکۆگاکانى ئەمەریکا کە گەورەترین بەکاربەرى نەوتە لەجیهاندا لەمانگى تەموزدا بۆ 8 ملیۆن بەرمیل لەهەفتەى ڕابردودا دابەزیوە.

 

باس لەوەش کراوە، ترس لەبارەى هەڵشکانى پەتاکەوە کاریگەرى لەسەر نرخەکان داناوە ئەوەش لەکاتێکدا ژاپۆنیش بارى نائاسایى بۆ چەند ناوچەیەکى تۆکێو تا 22ى مانگى ئابى داهاتوو ڕاگەیاندووە و ئەو وڵاتەش چوارەم گەورەترین بەکاربەرى نەوتە.