گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاگەیەندراوى دژە تیرۆرى عێراق لەبارەى هەماهەنگى هەواڵگرى لەگەڵ هەرێمى کوردستان

2021.07.08 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوى دژە تیرۆرى عێراق لەبارەى هەماهەنگى هەواڵگرى لەگەڵ هەرێمى کوردستان

ناس کورد-

دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى هەماهەنگى هەواڵگرى دەزگاکە و هەرێمى کوردستان بۆ دەستگیرکردنى سەرکردەکانى داعش، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگاکە (8ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد"هەماهەنگى هەواڵگرى دەزگاکە لەگەڵ هەرێمى کوردستان هاوکار بووە لە تێکدانى چەندین شانەى ڕێکخراوى داعش و دەستگیرکردنى سەرکردەکانیان",

 

سەباح نەعمان، وتەبێژى دەزگاکە لە لێدوانێکى بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى راگەیاند "شەڕ دژى تیرۆر، شەڕى هەواڵگریى و زانیارییە".

 

رونیشیکردەوە، دژە تیرۆرى عێراق دەزگایەکى ئەمنى و هەواڵگرییە، فەرماندەیى دەزگاکەش هەموو کارئاسانییەکى فەراهەم کردووە بۆ سەرکەوتنى ئەو ئەرکە هەواڵگرییە لەڕێگەى گەشەدان و پەرەپێدانى تواناى مرۆیى و تەکنیکى و ئاڵوگۆڕى زانیارى لەگەڵ دەزگاکانى دیکە.

 

بەوتەى نەعمان "لەو ڕێگەیەوە توانراوە ژمارەیەک لە سەرکردە تیرۆریستییەکان لەناوببرێن و چەندین شانەى نوستوشیان هەڵوەشێنرێنەوە".

 

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە هەماهەنگى کردنیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان هاوکار بووە لە دەستگیرکردنى چەند سەرکردەیەکى داعش بەتایبەت لەو ناوچە سنورییانەى کە هەرێم و ناوەند لێک جیا دەکاتەوە.