گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

شانەى راگەیاندنى ئەمنى لەبارەى بەئامانجگرتنى ناوچەى سەوز راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

2021.07.08 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
شانەى راگەیاندنى ئەمنى لەبارەى بەئامانجگرتنى ناوچەى سەوز راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى بەئامانجگرتنى ناوچەى سەوز لە شارى بەغدا بە سێ موشەکى کاتیۆشا، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەکە (8ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، گروپێکى دەرچوو لە یاسا هەستان بە ئامانجگرتنى ناوچەى سەوز بە سێ موشەکى جۆرى کاتیۆشا.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، یەکێک لە موشەکەکان لەنزیک بارەگاى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیى و دووەمیان لە گۆڕەپانى ئاهەنگەکان و سێهەمیشیان لە ناوچەیەکى نیشتەجێبوون، کەوتوونەتە خوارەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە کە هێزە ئەمنییەکانى عێراق بەهێزەوە رووبەرووى ئەم جۆرە هێرشانە دەبێتەوە و بکەرانى رووبەرووى یاسا دەکاتەوە.

 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ (پێنجشەممە) دەنگى تەقینەوەیەکى گەورە لە دەوروبەرى باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە بەغدا لە ناوچەى سەوز بیسترا.