گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایى پەرلەمان: یەکێتى و پارتى بۆ فشارخستنە سەریەک داهات ناگەڕێننەوە دارایی

2021.07.07 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان: یەکێتى و پارتى بۆ فشارخستنە سەریەک داهات ناگەڕێننەوە دارایی

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە هەناردەى نەوت و داهاتى خاڵە سنورییەکان و باجدا نییە و تەنها یەکێتى و پارتین دەستیان بەسەر داهاتدا گرتووە و بۆ فشار خستنە سەر یەک، ئەوەش هۆکارى دواکەوتنى موچە و بەردەوامى لێبڕینە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەى دارایى لە پەرلەمانی کوردستان (7ى تەموزى 2021) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "هیچ کێشەیەک لە ناردنە دەرەوەی نەوت و فرۆشتنی ڕووی نەداوە و بەردەوامە، هیچ کێشەیەک لە خاڵە سنورییە گومرگییەکان ڕووی نەداوە و جوڵەی بازرگانی وەک خۆیەتی، لە باجەوە داهات بەردەوام دەگەڕێتەوە فەرمانگەکانی کۆکردنەوەی باج و لە ڕسوماتەوە داهات وەک خۆیەتی".

 

سەبارەت بە هۆکارەکەش ڕونیکردووەتەوە، "تەنها و تەنها ئەوەی بووەتە کێشە هەردوو حزبى دەسەڵاتن، کە سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەتیش هى خۆیانن، پۆستە گرنگ و هەستیارەکانیش هەر هى خۆیانن، کەچى دەستیان بەسەر داهات و قوتی خەڵکی کوردستاندا گرتووەو هەریەکەیان بۆ فشار لەسەر ئەویتریان بەشێک لە داهات ناگەڕێننەوە بۆ وەزارەتی دارایی".

 

سەبارەت بەبڕى داهات ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەکردووە، داهاتی ڕاستەقینە بۆ مانگێک بریتییە لە نزیکەی 650 ملیار دینار لە نەوتەوە، نزیکەی 300 ملیار لە گومرگەوە، نزیکەی 90 ملیار لە باجەوە، نزیکەی 100 ملیار لە ڕسومات و سەرچاوەی ترەوە.