گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حكومەت بڕوانامەی توێژێك لە فەرمانبەران هەڵدەوەشێنێتەوە

2021.07.07 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
حكومەت بڕوانامەی توێژێك لە فەرمانبەران هەڵدەوەشێنێتەوە

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەى بڕوانامەی هەر فەرمانبەرێک کە بە بێ مۆڵەتى خوێندن بەدەستی هێنابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتى دارایی و ئابورى کە لە چوارى تەموزى 2021 ئاڕاستەى سەرجەم وەزارەتەکان کراوە ئاماژە بەوەکراوە، بەپێى بریارى ئەنجومەنى وەزیران و پاڵپشت بە یاساى چاکسازیی هەر بڕوانامەیەک بەبێ مۆڵەتى خوێندن بەدەستهاتبێت هەڵدەوەشێتەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، ژمارەیەکى زۆر لە فەرمانبەران بە سودوەرگرتن لە مۆڵەتی كۆكراوە یان مۆڵەتى بێموچە بڕوانامەى جیاجیان بەدەستهێناوە، بەڵام بەپێی بڕیارەکەى حکومەت دان بەو بڕوانامانەدا نانرێت.