گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلاوی لەبارەی كوشتاری سەردەمی عەبدولمەهدی نهێنییەك ئاشكرا دەكات 

2021.07.07 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
عەلاوی لەبارەی كوشتاری سەردەمی عەبدولمەهدی نهێنییەك ئاشكرا دەكات 

ناس کورد-

ئەیاد عەلاوی ئاشکرایکرد، بەعادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی وەزیرانی پێشووی عێراقی ڕاگەیاندووە، فەرمانی تەقەکردن و کوشتنی خۆپیشاندەران لەنوسینگەکەی خۆیەوە دەردەچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلاوی لەمیانەی دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی ( 8 تەموزی 2021) ئەوەی بۆ "أنس البدري" ئاشكراكرد "رۆژێك لەكاتی خۆپیشاندانەكان عادل عەبدولمەهدی پەیوەندی پێوەكردم، پێم وت لە نووسینگەی تۆوە فرمانی كوشتنی خۆپیشاندەران دەردەچێت، وتی كێیە؟ وتم ناتوانم پێت بڵێم ئێستا". 

 

عەلاوی دەڵێت وادەمان دیاری كرد رۆژانی دواتر لای سەرۆك كۆمار یەكتر ببینین و بۆی باس بكەم كێ فەرمانی كوشتن دەردەكات، بەڵام سەرۆك كۆمار نامەیەكی توندی بۆ نووسیبوو لەبارەی كوشتنی خۆپیشاندەران و ئەویش بەوهۆیەوە توڕەبوو ئیتر نەهات بۆ كۆبوونەوەكە. 

 

دەشڵێت "موستەحیلە عەبدولمەهدی شتی وابكات و فرمانی كوشتن بدات، گوشاری زۆری لەسەربوو".

 

عەلاوی باسى لەوەشکردووە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشوو قوربانی پرۆسەی سیاسییە و گوشاری زۆری لەسەربوو، كرا بەسەرۆك وەزیران بەبێ پەرلەمانتار و فراكسیۆنی پەرلەمانی. 

هەر لەو بەرنامەیەدا عەلاوی ئەوەشی ئاشكراكرد ئێران داوای 120 ملیار دۆلار قەرەبووی كردووە لە عێراق بۆ شەڕی هەشت ساڵە بەڵام ئەم بەتوندی دژی وەستاوەتەوە بەوهۆیەشەوە تاران ڤیتۆی داناوە لەسەری لە 2010 پاش بردنەوەی هەڵبژاردن. 

عەلاوی ئەوەشی دركاند "پۆتین پێی وتم سەردانی ئێران بكەم، منیش وتم ئایا تۆ ئەچیت بۆ فنلەندا بۆ ئەوەی ببیت بەسەرۆكی ڕوسیا؟.. ناچم بۆ ئێران".