گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکردەیەکى عەسائیب: هێرشەکەى هەولێر وەڵام بوو بۆ هێرشەکەى ئەمریکا

2021.07.07 - 21:24
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکى عەسائیب: هێرشەکەى هەولێر وەڵام بوو بۆ هێرشەکەى ئەمریکا

ناس کورد-

 

سەرکردەیەکی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند، هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن ئەو گروپەکانى "بەرخۆدانەوە" ئەنجامدراوە و وەڵام بووە بۆ هێرشى ئەمریکا بۆ سەر گروپەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعد ساعدی، ئەندامی سەرکرادایەتی عەسائیبی ئەهلی حەق-ی سەر بەقیس خەزعەلی( 7ی تەموزی 2021) لەلێدوانێکدا بۆماڵپەڕی"شەفق نیوز" وتوویەتی "ئەو هێرشەی شەوی رابردوو کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەوڵیر، لەلایەن گروپەکانی بەرخۆدنی عێراقیەوە کراوە".

 

وتیشی "هێرشەکە وەک وەڵامدانەوەیەک و تۆڵەسەندوەیەک بووە بۆ دەستدرێژییەکانی ئەمەریکا بۆسەر ئەو گروپانە کەپێش چەندڕۆژێک لەمەوبەر کردیە سەریان لەسەر سنوری نێوان عێراق وسوریا، کە ژمارەیەک چەکداری لیوای 16ی سەر بەحەشدی شەعبی کوژران".

 

سەرکردەکەی عەسائیب دەڵێت "لەڕۆژانی داهاتوودا ڕەوڕەوی ئەو هێرشانە بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا خێراتردەبێت، تائەوکاتەی ئەمەریکا  پابەندی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دەبێت و لەخاکی ئەم نیشتیمانە دەکشێتەوە و ڕێزلەسەرەوەرییەکی دەگرێت".

 

شەوی رابردوو (سێشەممە 6ی تەموزی 2021) لەڕێگەی فرۆکەیەکی بێی فرۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە، فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرکرایە ئامانج و هێرشەکەش هیچ زیانی گیانی ومادیی بەدوای خۆیدا نەهێنا.