گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گوڵێکى زستانەى سوید لەگەرماى بەتینى هەرێم گەشە دەکات

2021.07.07 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
گوڵێکى زستانەى سوید لەگەرماى بەتینى هەرێم گەشە دەکات

ناس کورد-

 

وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم رایگەیاند، چاندنى جۆرە گوڵێکى کەشوهەواى سارد و فێنکى سوید، لەهەرێم سەرکەوتوو بووە کە بۆ دروستکردنى رۆن بەکاردەهێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێگەرد تاڵەبانى ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، گوڵی ناوازەی راپس لەپرۆژەیەکی توێژینەوەی زانستی بەھەماھەنگی جوتیارێکی نمونەیی و دکتۆرێکی پسپۆر لەهەرێم چێنراوە.

 

دەشڵێت ئەم توێژینەوەیە بنەتۆکەی لە ڕێگەی کۆمپانیایەکەوە لە وڵاتی سوید ھێنراوەتە ھەرێمی کوردستان، کە یەکەمین جارە ئەم توێژینەوەیە  ئەنجامدەدرێت.

 

بەوتەى وەزیرى کشتوکاڵ، ئەم گوڵە ناوازەیە لە وڵاتی سوید لە کەش و ھەوایەکی سارد و فێنک بەرھەم دێت، بەڵام بە پێچەوانەوە لە ھەرێمی کوردستان زۆر سەرکەوتوانە لە وەرزی ھاوین ئەنجامدراوە.

 

دەشڵێت بە پێی ستانداردی جیھانی و وڵاتی سوید بەھۆی لەباری خاک و کەش و ھەواکەی ئاستی بەرھەمھێنانی ئەو گوڵە دوو ھێندە زیاترە لە ھەرێمی کوردستان.

 

ئەو گوڵە بەکاردێت بۆ بەرھەمھێنانی رۆنێکی سروشتی کە تایبەتمەندیەکی زۆر باشی ھەیە بە بەراورد بەھەر رۆنێکی تر لەبازاڕەکانی ھەرێم بۆ رۆنی خۆراک و گازوایل و پەروەردەکردنی ھەنگ و عەلەف کە جوتیاران دەتوانن بەکاری بھێنن و ئاشنایی زیاتریان هەبێ دوابەدوای پەسندکردن و سەرکەوتوونی ئەم توێژینەوەیە، وەزیرى کشتوکاڵ وادەڵێت.