گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێداچونەوە بە کرێى خوێندن لە زانکۆکانى هەرێم دەکرێت

2021.07.07 - 19:05
App store icon Play store icon Play store icon
پێداچونەوە بە کرێى خوێندن لە زانکۆکانى هەرێم دەکرێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم جەختدەکاتەوە لەسەر پێداچونەوە بەداهاتى زانکۆکان بەتایبەت لە ڕسومات و کرێى خوێندن، بەئامانجى سەربەخۆیی دارایی زانکۆکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو پرسە ئەمڕۆ چوارشەممە لەکۆبوونەوەیەکدا تاوتوێکرا کە لەنێوان  د. عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ بەڕێوەبەرى ئەندازە و پڕۆژەکان لە زانکۆکان بەڕێوەچوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

لەکۆبوونەوەکەدا د. عبدالفتاح عبدالرزاق وتى "لە چوارچێوەى پڕۆژەى سەربەخۆیی زانکۆکاندا هاوتەریب لەگەڵ هەوڵەکانیان بۆ بەدیهێنانى سەربەخۆى زانستى و کارگێڕى پێویستە زانکۆکان کارى گرنگ بکەن بۆ ئەوەى لە ڕوى داراییەوە داهاتیان فرەجۆربکەن".

 

وتیشى "پێمان وایە زانکۆ ناتوانێت سەربەخۆیی بەدى بهێنێت ئەگەر هەمیشە چاوى لە حکومەت بێت، بۆیە گرنگە زانکۆکان لە ڕوى داراییەوە کارى گرنگ و هەمەچەشن بەو ئاراستەیەدا بکەن تا لە داهاتودا بگەن بەو ئامانجە".

 

بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا جەختى لەسەر ئەوەشکردەوە، کە پێویستە پێداچونەوە بەداهاتى زانکۆکاندا بکرێ بەتایبەت لە ڕسومات و کرێى خوێندن، هاوکات لە ڕوى ئەندازیارى گرنگە لە چوارچێوەى یاسا بەرکارەکاندا وەبەرهێنان لە موڵکەکاندا بکەن.